فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ئاماده‌كارى ته‌واوى كردووه‌ بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كان

0
706
فرۆکەخانەی سلێمانی

هه‌وراز ئه‌حمه‌د-SNN

به‌ڕێوبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى رایده‌گه‌نێت :”گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى نه‌وه‌ستاوه‌ رۆژانه‌ گه‌شتى تایبه‌ت و كارگۆ به‌رده‌وامه‌، ته‌نها گه‌شتى گه‌شتیارى وه‌ستاوه‌”.

تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوەبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى به‌ SNNى رایگه‌یاند :”گه‌شتى فڕۆكه‌وانى بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى به‌رده‌وامه‌ و كاروباره‌كانى ڕانه‌گیراوه‌، به‌ڵام ئاسمانى عێراق له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى عێراقه‌وه‌ داخراوه‌ به‌هیواین به‌م زوانه‌ گه‌شته‌كان ئاساى ببێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتیانه‌ش بتوانن گه‌شته‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن”.

وتیشى “ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ووڵاته‌وه‌ ماونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا ئاره‌زووى گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ده‌توانن به‌پێى رێنمایه‌ ته‌ندروستیه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ڵام ده‌بێت ئاگادارى هه‌ندێك له‌ كۆمپانیاكان بن ئه‌و بارودۆخه‌ى ئه‌وان قۆرخ نه‌كه‌ن و بلیت به‌ گران نه‌فرۆشن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this