شاندی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق له به‌حرەین نارهزایهتییەكی گه‌وره دەردەبڕێت

باسکەی عێراق
SNN Sport
یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی باسكه‌ی عێراق ، نارهزایهتییەكی گه‌وره‌یان ده‌ربڕی له میانه‌ی ئاماده‌بوونیان له وڵاتی به‌حرەین بۆ خۆ ئاماده كردن بۆ پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” لایه‌نی بهحرەینی به‌داخه‌وه به شێوه‌یه‌كی باش هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌كرد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی باسكه‌ی عێراق له هه‌موو لایه‌نێكی په‌یوه‌ست به نیشته‌جێبوون و ئه‌و هوتێله‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تێدایه “.
روونیكرده‌وه:”شاندی عێراق هیواخوازی هه‌ڵسوكه‌وتێكی باشتر و شایسته بوو ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ، سەرسامبوون به‌وه‌ی روویدا لێره ، ته‌نانه‌ت ژه‌می خواردنه‌كان شایسته‌ی شاندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نیه‌و هه‌روه‌ها له رێكکاره پزیشكییه په‌یڕه‌و كراوه‌كانیش”.
جێی باسه كه عێراق رووبه‌ڕووی به‌حرەین ده‌بێته‌وه له پاڵاوتنه‌كانی باسكه‌ی ئاسیا له 27ی ئه‌م مانگه .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17