جوتیارانى ههڵهبجه ساڵانه نزیكهى 200 تهن زهیتوون دهخهنه بازاڕهوه

بهرههمى زهیتوونى پارێزگاى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
جیاواز لەو بەرهەمە جۆراوجۆرانەی كە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەرهەمدەهێندرێن، ساڵانه لە سنووری پارێزگاكه نزیكەی 200 تهن زەیتوون بەرهەمدەهێندرێت، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجەش دەڵێت: “ساڵانە جوتیاران زیاتر روو لە چاندنی باخی زەیتوون دەكەن”.
ستار مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “بەهۆی لەباری ژینگە و كەشوهەوا و بەپیتی خاكەكەی لە ئیستادا رووبەرێكی بەرفراوان لە زەوی ناوچەكە لە لایەن جوتیارانەوە كراوەتە باخی زەیتوون، ساڵانەش ژمارەیەكی زیاتر جوتیار روو لە چاندنی باخی زەیتوون دەكەن، بەجۆرێك لە ئێستادا لە سنوورەكەماندا 300 دۆنم زەوی بە باخی زەیتوون چێندراوە و بهرههمى ساڵانهیان دەگاتە نزیكەی 200 تهن زەیتوون”.
وتیشى: “هۆكاری زیاتر گرنگیدان بە بەرهەمی زەیتوون لە سنوورەكەماندا بۆ چەند پاڵنەرێك دەگەڕێتەوە، وەك: ئەركی چاودێریكردن و بەخێوكردنی باخی زەیتون ئاسانترە وەك لە بەرهەمەكانی دیكە، لەگەڵ ئەوەشدا لەڕووی نرخەوە پارهیهكى زياتر دەكات و خێراش ساغدەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بۆ چەند بابەتێكی جیاواز بەكاردێت وەك: رۆنی زەیتوون، بەكارهێنانی بۆ ترشیات و ئامادەكردنی بۆ خواردن، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە كردنەوەی كارگەی رۆنی زەیتوون لە هەڵەبجە هێندەی دیكە پاڵی بە جوتیارانەوە ناوە روو لە چاندنی باخی زەیتوون بكەن”.
بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “لەوە دڵنیاین كە لەچەند ساڵی داهاتوودا رووبەرێكی زۆر زیاتر لە زەوییە كشتوكاڵییەكان بە زەیتوون دەچێندرێن، چونكە جوتیاران لەوە دڵنیان كە بەهۆی بوونی كارگەی رۆنی زەیتوونەوە بەرهەمەكانییان بە باشی ساغ دەبێتەوە و داهاتێكی باشیشیان دەستدەكەوێت، چونكه لە ئێستادا یەك كیلۆ رۆنی زەیتوونی سروشتی بە نزیكەی 10 هەزار دینار دەفرۆشرێت”.
ههر لهوبارهیهوه حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ئەوەی بۆ SNN روونكردەوە: “ئەو بەرهەمانەی كە لە چەند بوارێكی جیاوازدا بەكاردێن هەمیشە جێگای بایەخی ئێمەن وەك زەیتوون، كە لە بواری پیشەسازی و بواری خۆراكیشدا بەكاردێت، بۆیە پلانی ئێمە ئەوەیە كە هانی جوتیاران بدەین زیاتر روو لە چاندنی ئەو بەرهەمانە بكەن كە لەڕووی داراییەوە بۆ جوتیاران باشە و لە كارگە پیشەسازیەكانیشدا بەكاردێن”.
وتیشى: “لە ئێستادا چەندین كارگەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی رۆنی زەیتوون لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم دامەزراون، ئێمە لە نزیكەوە سەردانمان كردوون و پاڵپشتی خۆمانمان بۆ دووپاتكردوونەتەوە بەو ئامانجەی بتوانین پشت بە بەرهەمی سروشتی ناوخۆیی ببەستین و نەهێڵین سەرمایەی هەرێم بۆ هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی بڕواتە دەرەوە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئینفۆگرافی: هانس فلیک لەگەڵ بایرن میونخ
2020-08-26
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17