
لۆگۆى حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و محهمهدى حاجى مهحمود، سكرتێرى ئهو حزبه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
كۆنگرەی حەوتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بهڕێوهدهچێت، سەرۆكی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی حەوتى ئهو حزبهش دەڵێت: “ئەمڕۆ كۆنفڕاسی مەڵبەندی هەولێر بەكۆتا دەگەیەنین و پێش كۆتایی ئەمساڵیش كۆنگرە دەبەستین”.
ڕزگار غەفور، سەرۆكی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی حەوتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئامادەكارییەكانی بەستنی كۆنگرەی حەوتی حزبهكهمان دەستپێكردووە، بۆ ئەو مەبەستەش كۆنفراسی مەڵبەندەكان پێش بەستنی كۆنگرەی ئەنجام دەدەین، لە چەند مەڵبەندێك كۆنفرانسی تایبەت بە دیاریكردنی ئەندامانی بەشدار لە كۆنگرەمان ئەنجامداوە”.
وتیشى: “ئەمڕۆ لە شاری هەولێر كۆنفرانسی مەڵبەندی هەولێر بەكۆتا دەگەیەنین، هەوڵیش دەدەین تا پێش كۆتایی ئەمساڵ كۆنگرەی حەوتی حزبهكهمان ببەستین، تیایدا پرۆژەی پەیڕەو و پرۆگرامێكی نوێ بۆ حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پەسەند دەكرێت”.
سەرۆكی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی حەوتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، لهبارهى دیاريكردنى سكرتێرێكى نوێ بۆ حزبهكهیان یاخود دووباره ههڵبژاردنهوهى محهمهدى حاجى مهحمود، به سكرتێرى ئهو حزبه ئەوەشی خستەڕوو: “ئهو بابهته له كۆنگرهدا بڕیارى لێ دهدهین و له ئێستادا ئامادهنین قسهى لهبارهوه بكهین”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئەمجامدەرانی هێرشەکەی ئەمڕۆی پاریس ناسرانەوە
2020-09-25 -
شەش هەزار پارچە زەویی کارت تاپۆ کران
2020-10-01
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17