
قهڵا له ناوهندى شارى ههولێر | فۆتۆ: SNN
نوسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: هێشتا مەترسی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە، بەوهۆیەوە هۆڵەکانی پرسە و سەردانی نەخۆش و ئەو شوێنانەی پێویست نین بە قەدەغەکراوی دەمێننەوە.
نوسینگەی پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکیدا کە ئەمڕۆ 11ی ئایار بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکرد: “هێشتا یانەکانی مەی خواردنەوە، نێرگەلەکێشان، شوێنەکانی مەساج، هۆڵەکانی ئاهەنگ گێڕان، هۆڵەکانی پرسە، دانانی پرسە، سەردانی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان قەدەغەیە”.
راشیگەیاندووە: “هەموو ئەو شوێنانەی کراونەتەوە و کاردەکەن دەبێ پابەندی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ خۆپارێزی لەکۆرۆنا، هەر شوێنێک پابەند نەبێت ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “هێشتا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە و پێویستە هاوڵاتییانی پارێزگای هەولێر زۆر بە هەستیارانە مامەڵە بکەن و خۆیان بەدووربگرن لە شوێنە قەرەباڵغەکان و دەستکێش و دەمامک ببەست”.
بەهۆی ئەوەی ماوەی چەند رۆژێکە هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە، ژمارەیەک ئاسانکاری زیاتر بۆ ئاسایی بوونەوەی ژیانی هاووڵاتیان راگەیەندراوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
حکومەتی عێراق هەفتەیەکی کردە پشووی رەسمیی
2020-07-28 -
دوای 25 ساڵ شەقامێک لە بەغدا کرایەوە
2020-08-17
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17