
خوێندکاران لە پۆلدا
بڕیار محەمەد-SNN
ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: “بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن چاوەرێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەکرێت، لەدوای راپۆرتەکە بڕیاری لەبارەوە دەدرێت”.
راهی رەهبەر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لەگەڵ هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە کۆبووینەتەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی وادەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن، هەردوو وەزارەت پێیان وتین ئێمە چاوەڕێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەکەین، دواتر لەکۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا کە لەم هەفتەیەدا دەکرێت، بڕیاری کۆتایی لەبارەوە دەدرێت”.
وتیشی: “چاوەروان دەکرێت بەر لە کۆتایی ئەم مانگە ئەم راپۆرتە بگاتە دەستی لیژنەکەی ئێمە و هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دواتر لەسەر بنەمای ڕاپۆرتەکە لیژنەی باڵای کۆرۆنا بریار دەدات”.
لای خۆشیەوە د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم کوردستان بۆ SNNی دووپاتکردەوە: داخستنی ناوەندەکانی خوێندن یەکێک بووە لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نادال گەیشتە یاری کۆتایی
2020-10-09
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی