ئیتۆ : نامه‌وێت میسی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت

0
170
ساموێل ئیتۆ

SNN Sport

ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌گه‌ری رۆیشتنی لیۆنێل میسی له‌ ریزه‌كانی به‌رشەلۆنه‌ كردوو هیوای خواست له‌ ئه‌گه‌ری دووپاتبوونه‌وه‌ی رۆیشتنی، له‌ به‌رزترین ئاستی بێت كه‌ هه‌مووان پێیان ناسیوه‌ و هه‌میشه‌ له‌ یاریگا نیشانیداوە.

له‌ لێدوانێكیدا ئیتۆ وتی:” نامه‌وێت میسی له‌ به‌رشەلۆنه‌ بڕوات ، ئاره‌زوو ده‌كه‌م كاروانه‌كه‌ی له‌ به‌رشەلۆنه‌ كۆتایی پێبهێنێت”.

هه‌روه‌ها وتی:” به‌ڵام ئەگه‌ر بڕیاریدا بڕوات ، هیوادارم كاره‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت ، ئه‌و له‌ به‌رزترین و باشترین ئاسته‌ باوه‌كانی بێت ، هیوادارم بڕۆین بۆ ئه‌وێ بۆ ئەوەی یاوه‌ری بین و سوپاسی بكه‌ین بۆ ئه‌و ‌ ساڵانه‌ی پێمانی به‌خشی”.

له‌ كۆتاتییدا وتی:” ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی ده‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ دڵخۆشبێت، چونكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆشم ده‌وێت ،پاش ئه‌وه‌ی بینیم له‌و یانەیە رۆیشتنی یاریزانه‌ گه‌وره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی نا شایسته‌ بووە ، ده‌مه‌وێت ته‌نیا شتێك بڵێم به‌ ئیداره‌ ،ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌مووشتێك سه‌ره‌تا و كۆتایی هه‌یه‌ ، به‌ڵام كۆتایی نابێت هه‌میشه‌ هه‌ر خۆی بێت”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this