
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكرد گەشبینین كە لە چەند رۆژی داهاتوودا عێراق 320 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم بنێرێت و ئەگەریش نەینێرێت ڕێگاچارەی دیكە دەگرینە بەر بۆ دابەشكردنی مووچە، بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی داراییش ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر بەغدا پارە نەنێرێت ئەوا بە داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوت لەگەڵ قەرزكردنی نزیكەی یەك ملیار دینار دەتوانین بە لێبڕینی لە%15 مووچە دابەشبكەین.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو: لەگەڵ ئەوەی حكومەتی هەرێم تا ئێستا بڕیارینەداوە بە ناردنی هیچ شاندێك بۆ عێراق بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی ناردنی 320 ملیار دینارەكە، بەڵام بە لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكوەزیران لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی ئەو بابەتە یەكلابكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: تا ئێستا کازمی نەیتوانیوە ڕەزامەندی تەواوەتی لەسەر ناردنی 320 ملیار دینارەكە بداتە هەرێم، چونكە دەیەوێت بەدوای دەرچەیەكی یاسایدا بگەڕێت بۆ ئەوەی لە حاڵەتی ناردنیشیدا ئەگەر لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا كرا بتوانێت بەرگری لەخۆی بكات و هۆكاری ناردنەكەی بە ئەنجومەنی نوێنەران بڵێت.
بەجۆرێكی دیكە عێراق بە نیازە بۆ هەرسێ مانگی 10 و 11 و 12 تەنها ئەو 320 ملیار دینارە بنێرێت كە بۆ هەر مانگێك دەكاتە كەمێك زیاتر لە 106 ملیار دینار بەوجۆرەش ئەو بڕە پارەیەی كە کازمی لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەیدا باسی لێوە كرد بۆ هەرێمی دەنێرێت بەو جۆرە دەبێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو: ئێستا هەموو هیوایەكی هەرێم بەستراوەتەوە بە ناردنی ئەو 320 ملیار دینارە، بەڵام لە حاڵەتی ئەوەی كە هەرێم بێ هیوا لە ناردنی ئەوا بەو داهاتەی كە كۆكراوەتەوە لە بەردەستدایە بە داهاتی فرۆشتنی نەوتەوە پێدەچێت حكومەت پەنا بۆ قەرزێكی ناوخۆیی یەك ملیار دینار ببات بۆ ئەوەی بتوانیت بە لێبڕینی لە%15 مووچە دابەش بكات
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ڤیدیۆ:بایرن میونخ بە بردنەوە دەستیپێکردەوە
2020-05-17 -
کانتی بەڵێ بۆ ئینتەرمیلان دەکات
2020-09-12
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17