سوپاى عێراق له هه‌وڵى ده‌ركردنى حه‌شدى شهعبیدایە له خانه‌قین

هەمەرێکی سوپای عێراق
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى خانه‌قین هێزه‌كانى سوپاى عێراق له هه‌وڵدان چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له شاره‌كه بكه‌نه ده‌ره‌وه و له یه‌كه‌م ههنگاویشیاندا بازگه‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبییان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له خانه‌قین بهSNNى راگه‌یاند؛ هێزه‌كانى سوپاى عێراق له سنوورى خانه‌قین هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له خانه‌قین بكه‌نه ده‌ره‌وه و خۆیان وه‌كو هێزى یه‌كه‌مى ناوچه‌كه دۆسیه‌ى ئه‌منى بگرنە دەست.
وتیشى: “دوێنێ پێنجشه‌ممه لەلایه‌ن سوپاى عێراقه‌وه بازگه‌یه‌كى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له نزیك گوندى مێخاس له‌سه رێگاى سه‌ره‌كى خانه‌قین بۆ كه‌لار هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و له ناوچه‌كه لابران كه ماوه‌یه‌كه ئه‌و ئه‌و چه‌كدارانه ئه‌و بازگهیهیان له‌و ناوچه‌یه داناوه.
له سنوورى خانه‌قین ئێستا جگه له پۆلیسى خۆجێى خانه‌قین و هێزه‌كانى ئاسایش، چه‌ند هێزێكى دیكه هه‌ن كه به‌شدارن له بەڕێوهبردنى دۆسیه‌ى ئه‌منى، ئه‌وانیش سوپاى عێراق، پۆلیسى فیدراڵى و حه‌شدى شه‌عبى-ن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لێدوانی میسی دوای بردنەوە لە ئیکوادۆر
2020-10-09 -
روسیا: گرفتێکی ئەوتۆمان لەگەڵ تورکیادا نییە
2020-12-04
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17