
هێنری کیسنجەر
SNN
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ژمارەیەک راوێژکاری بێلایەنی پنتاگۆنی دوورخستووەتەوە کە هێنری کیسنجەر و مادلین ئۆلبرایت وەزیرانی پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا سەرەکیترینیانن.
تۆڕی هەواڵی CNN رایگەیاندووە “دوورخستنەوەکان بە لێشاون و کیسنجەر و ئۆلبرایت لە پۆستەکانیان لابراون، جگە لەوانیش ژمارەیەک راوێژکاری دیکەی گرتووەتەوە کە ئەندامی باڵای ئەنجوومەنی سیاسەتی بەرگرین و بە (DPB) ناسراون.
گۆڤاری فۆڕێن پاڵسی نووسیوێتی کە 11 راوێژکاری باڵا دوورخراونەتەوە پێکهاتوون لە ئەندامی سەرەکیی ئەنجوومەنی راوێژکاران کە راوێژیان پێکراوە لەلایەن وەزیری بەرگری و جێگرەکەیەوە.
گۆڤارەکە باسی ئەوەیکردووە کە ترەمپ هەوڵی داوە کەسی نزیک لەخۆی لە شوێنی ئەو راوێژکارانە دابمەزرێنێت کە ئەوانیش بەرپرسی پێشووی سوپا و وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس بوون.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17