كومان رازی بووە به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی

0
208
رۆناڵد کومان

SNN Sport

رۆژنامه‌ی ( مۆندۆدیپۆرتیڤۆ)ی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووە كه‌ رۆناڵدۆ كومان راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ ره‌زامه‌ندبووە له‌ سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی له‌ سایه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه‌ تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، ئەمەش له‌ ماوه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ وای لە‌ تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ کرد بوودجه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ وتی:” كومان ئاگاداری یاریزانانی تیپه‌كه‌ ده‌كات به كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی.

ئەمە له‌ كاتێكدایە‌ ژماره‌یه‌ك  له‌ یاریزانانی به‌رشەلۆنه‌ ڕه‌زامه‌ندبوون له‌ سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان و له‌ سه‌روویان تیرشتیگن ، جیرارد پیكێ ، فرانكی دی یۆنگ و لینگلێت و مووچه‌كانیان به‌ نزیكه‌ی 30%كه‌م كرایه‌وه،بەڵام میسی و چەند یاریزانێكی تر تا ئێستا رەزامەندییان نیشان نەداوە بە کەمکردنەوەی مووچەیان.

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this