وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق بۆ هەڵەبجەییەكان: پڕۆژەی هاوبەشمان دەبێت

0
128

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ وەزیری وەرزش و لاوانی عێراقی لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم بە سەردانێكی فەرمی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد پاش كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی هەڵەبجە بەڵێنیاندا كە لە داهاتوودا كار و پرۆژەی هاوبەش لاوانی ئەو پارێزگایە ئەنجام بدەن.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەلەبجە بۆ سازكرابوو عەدنان دەرجال، وەزیری وەرزشی ولاوانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، شانازی دەكەم كە ئەمڕۆ لە نزیكەوە هاتمە هەڵەبجە و لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم و پاریزگاری هەڵەبجە كۆببینەوە بۆ ئەوەی گوێ‌ لە داواكاری وەرزشكاران و لاوانی سنورەكە بگرین، هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ بڕیارماندا هەموومان وەك تیمێك پێكەوە كار دەكەین بۆ پێشخستنی ئەم پارێزگایە و چارەسەركردنی كێشە وەرزشیەكان لەهەرێمی كوردستان و عێراق بە گشتی.

ئەوەشی خستەروو، هاتمان بۆ هەڵەبجە لەچوارچێوەی ئەو سەردانەماندایە كە بۆپارێزگاكانی عێراق دەستمان پێكردووە ئەمڕۆش بە شانازییشەوە هاتوونەیتە ئەم شارەو سڵاومان نارد بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و عێراق.

وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە، بەدڵنیاییەوە لە داهاتوودا هەوڵ دەدەین پێكەوە كار بكەین و  بە پڕۆژەی هاوبەش لە بواری گەشەپێدانی وەرزش لە هەرێمی كوردستان بگەرینەوە و لەگەڵ وەرزشكاران وتیپە میلیەكان و یانەكانیش گفتوگۆی تەواومان كردووە و ئەوەی پێمان بكرێت بۆ گەنجان و لاوان ئەنجامی دەدەین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this