وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق بۆ هەڵەبجەییەكان: لەداهاتوودا پێكەوە كارو پرۆژەی هاوبەش دەكەین

عەدنان دەرجال و ئازاد تۆفیق
SNN Sport-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ وەزیری وەرزش و لاوانی عێراقی لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم بە سەردانێكی فەرمی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كردوو پاش كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکە، بەڵێنیاندا كە لە داهاتوودا كارو پرۆژەی هاوبەش بۆ هەڵەبجە و لاوانی ئەو پارێزگایە ئەنجام بدەن.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە بۆی سازكرابوو، عەدنان دەرجال، وەزیری وەرزشی و لاوانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، شانازی دەكەم كە ئەمڕۆ لە نزیكەوە هاتمە هەڵەبجە و لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم و پاریزگاری هەڵەبجە كۆبووینەوە بۆ ئەوەی گوێ لە داواكاری وەرزشكاران و لاوانی سنوورەكە بگرین، هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ بڕیارماندا هەموومان وەك تیمێك پێكەوە كار دەكەین بۆ پێشخستنی ئەم پارێزگایە و چارەسەركردنی كێشە وەرزشییەكان لەهەرێمی كوردستان و عێراق بە گشتی”.
ئەوەشی خستەروو:” هاتنمان بۆ هەڵەبجە لە چوارچێوەی ئەو سەردانەماندایە كە بۆ پارێزگاكانی عێراق دەستمان پێكردووە، ئەمڕۆش بە شانازییەوە هاتووینەتە ئەم شارەو سڵاومان نارد بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و عێراق”.
وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە، بەدڵنیاییەوە لە داهاتوودا هەوڵ دەدەین پێكەوە كار بكەین و بە پڕۆژەی هاوبەش لە بواری گەشەپێدانی وەرزش لە هەرێمی كوردستان بگەرێینەوە و لەگەڵ وەرزشكاران وتیپە میللیەكان و یانەكانیش گفتوگۆی تەواومان كردووە و ئەوەی پێمان بكرێت بۆ گەنجان و لاوان ئەنجامی دەدەین”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17