ئەو نامە فەرمییەی كە بڕیارە هەرێم بۆ بەغدای بنێرێت تا ئێستا ئامادە نەكراوە

لۆگۆی حکومەتی هەرێم و بەغدا
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە دواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاردرا كە بە نامەیەكی فەرمی داوا لە حكومەتی عێراق بكەن مووچەی چوار مانگی هەرێم ڕەوانە بكات، بەڵام بەرپرسێكی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیران ئەوەی ئاشكرا كرد كە هێشتا ئەو نامە فەرمییە ئامادە نەكراوە و پێدەچێت لەسەرتای هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی بەغدای بكەن.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی ناو ئەنجومەنی وەزیران بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە دواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا كە پێش ئەوەی شاند ڕەوانەی بەغدا بكەن بە نامەیەكی فەرمی داوای ناردنی مووچەی مانگەكانی ( 5 و 6 و 7 و 10 )ی ئەمساڵ بكەن، بەڵام تا دوێنێش حكومەت دەقی ئەو نامەیەی ئامادە نەكردبوو كە بڕیارە ڕەوانەی بەغدای بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ و سبەی پشووە، پێدەچێت ڕۆژی یەكشەممە حكومەتی هەرێم نامەكەی ئامادە بكات و پاشان ڕەوانەی بەغدای بكات، پاشان دەبێت بەغداش نامەی بەدەست بگات و دواتر بە فەرمی وەڵامی حكومەتی هەرێم بداتەوە، بۆیە ئەم بابەتە پێویستی بەكاتی زیاترە تا یەكلا دەبێتەوە، وا باشتر بوو كە هەرێم بڕیاری ناردنی شاندێك بدات بۆ بەغدا.
ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەشی خستەڕوو: ئەو نامەیەی كە وابڕیارە حكومەتی هەرێم ئاراستەی بەغدا بكات لە ناوەڕۆكەكەیدا باس لە پێدانی شایستە داراییەكانی هەرێم دەكات بە گوێرەی ئەو ڕێككەوتنانەی كە پێشتر لە نێوان بەغدا و هەولێر واژوو كراون، بە تایبەت ناردنی مووچەی چوار مانگی ئەمساڵ، بەڵام پێناچێت بەغدا ئامادەیی تێدا بێت وەڵامێكی ئەرێنی ئەو نامەیە بداتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17