
مەیدانی ئاژەڵان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات دیاردەی هاوردەكردنی ئاژەڵ بە شێوەی نایاسایی لە دەروازەكانی هەرێم بە تایبەت لە نێوان توركیا و ڕۆژئاوای كوردستان و هەرێم زۆر پەرەی سەندووە و ئەگەر بەری پێنەگیرێت لە چەند ساڵی داهاتوودا شتێك نامێنێت بەناوی بەخێوكردنی ئاژەڵ و ئاژەڵداری لە هەرێم.
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دیاردەی هاوردەكردنی ئاژەڵ بە شێوەی نایاسایی تەواو پەرەی سەندووە و لە لایەن چەند بەرپرسێكەوە بە ئاشكرا بازرگانی بە ئاژەڵی هاوردە بە شێوەی نایاسایی دەكرێت، بەجۆرێك كار گەیشتووەتە ئەوەی كە ئەو كەسانەی كە لە چەندین ساڵە هەرێم بە كاری ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵ بوون وازیان لە كارەكەیان هێناوە چونكە لە بری ئەوەی قازانج بكەن زیانێكی زۆر دەكەن، بۆیە ئەگەر ئەم دیاردە مەترسیدارە بەردەوام بێت لە ئایندەیەكی نزیكدا شتێك نامێنیت بەناوی بەخێوكردنی ئاژەڵ و ئاژەڵدای لە هەرێمی كوردستان هەرچەندە ئێستەش خەریكە وای لێدێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە نزیكەوە سەردانی مەیدانی ئاژەڵفرۆشانمان كردووە، ئاژەڵدارانی هەرێم زیانێكی زۆریان بەركەوتووە، بە جۆرێك كەسانی وامان بینیوە كە پێی وتوین گوێرەكەیەك تا بەخێومانكردووە ملیۆنێك دینار لەسەرمان كەوتووە بەڵام ئێستا لە مەیدانی ئاژەڵ فرۆشان 500 هەزار دینار دەكات واتە لەبری ئەوەی قازانج بكات زیانێكی زۆریش دەكات، ئێمە ئەمەمان بە لایەنی پەیوەندیدار ڕاگەیاندووە باسمان لە مەترسییەكانی بەردەوامی ئەم دیاردەیە كردووە بۆیە ئەوە ئەركی حكومەت سنورێك بۆ ئەم دیاردە مەترسیدا دابنێت.
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەپەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی ئەو بەدواداچونانەی كردومانە لە هەموو سنورەكانەوە ئاژەڵ بەشێوەی نایاسایی هاوردە دەكرێت، بەڵام لە دەروازەی سمێڵكا لەگەڵ ڕۆژئاوای كوردستان بە لێشاو ئاژەڵ هاوردە دەكرێت و لە توركیاشەوە بە هەمان شێوە هاوردەكردنی ئاژەڵی نایاسایی پەرەی سەندووە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
دارتاشێك چەندین داهێنان لە پیشەكەیدا دەكات
2020-05-20
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17