ئاڵای هێزە جیاوازەکانی شەنگال دادەگیرێت

0
479

SNN

لە ئەمڕۆوە خاڵێکی رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە شەنگال جێبەجێدەکرێت، ئەویش داگرتنی ئاڵای هێزە جیاوازەکانی شەنگالە.

بە گوێرەی ئەو رێککەوتنەی کە کراوە، پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ دەستیکردووە بە هێنانەخوارەوەی ئاڵای ئەو هێزانەی کە بە فەرمی دانیان پێدانەنراوە و بڕیاریشە پرۆسەکە تا رۆژی یەکشەممە بەردەوامبێت.

ماوەی چەند ڕۆژێکدا چوار لیوای پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئامادەن بۆ ئەوەی لەناو شەنگالدا ڕێککەوتننامەکەی نێوان بەغداد و هەرێم جێبەجێ بکەن.

پێشتریش لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندبوو، “سەرەتا ئەندامانی پۆلیسی فیدڕاڵی دەچنە ناو قەزای شەنگالەوە و دۆسییەی ئەمنی ناو شارەکە بەدەست پۆلیسەوە دەبێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this