
پەرلەمانی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە پێدانی كۆمەڵێك شمەك بە كەسوكاری شەهیدان بە ناوی وەزارەتی شەهیدانەوە كە لە ئاست خواستی كەسوكاری شەهیدان نەبوون و هەروەها لێكۆڵینەوە لە كڕین و فرۆشتن بەو زەوییانەی كە بە كەسوكاری شەهیدانەوە مامەڵەی بازرگانییان پێوە دەكرێت، وەزیری شەهیدان بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت.
سەوسەن محەمەد، سەرۆكی لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە شاری هەولێر ڕێكخراوێك بە ناوی وەزارەتی كاروباری شەهیدانەوە هەستا بە دابەشكردنی كۆمەڵێك كەلوپەل و كاڵا كە لە ئاست كەسوكاری شەهیداندا نەبوو نیگەرانی كەسوكاری شەهیدانی لێكەوتەوە و هاوكات بە مەبەستی گفتوگۆكردن لە بارەی چاكسازیكردن لە لیستی شەهیدان و ئەنفالكراوان بڕیارمانداوە كە وەزیری شەهیدان بانگهێشتی پەرلەمان بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، بابەتێكی دیكە كە دەمانەوێت لەگەڵ وەزیری شەهیدان گفتوگۆی لەسەر بكەین بابەتی ئەو زەویانەیە كە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین بەناوی كەسوكاری شەهیدانەوە مامەڵەیان پێوە كراوە، بەجۆرێك زەوی بۆ كەسوكاری شەهیدان تەرخان كراوە بەڵام بەشێوەی نایاسایی مامەڵەی كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرێت.
بانگهێشتكردنی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود وەزیری شەهیدان بۆ پەرلەمان لە كاتێكدایە كە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە ئەوەی بە SNN ڕاگەیاند: كە لیستی شەهیدان و ئەنفالكراوان پێویستی زۆری بە پاكسازی هەیە و كەسانی وەها بە شەهید ناویان تۆماركراوە كە نەك هەر شەهید نین بەڵكو لە دژی پێشمەرگە شەڕیان كردووە بەڵام لە لیستی شەهیدان وەك شەهید مووچەی پێدەدرێت بۆ ئەوەش وەزارەتی شەهیدان ڕاسپێردراوە چاكسازی لەو لیستەدا بكات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
گەورە بەرپرسێکی داعش لە کەرکوک دەستگیرکرا
2021-01-23
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17