سبهى دهستبه دابهشكردنى هاوكارى ماددى دهكرێت بهسهر خێزانه كهمدهرامهتهكانى ههڵهبجهدا

دراوى 10 ههزارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە رایدهگهیهنێت: لە سبەیەوە دەستدكەین بە دابەشكردنی بڕی 100 هەزار دینار هاوكاری بەسەر ئەو خێزانانەی كە كەمدەرامەتن.
سالار فەتاح، بەڕێوهبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی هەرێم، لە سبەی یەكشەممە 29ى تشرینى دووهم، لە بانكی هەڵەبجە دەستدەكەین بە دابەشكردنی بڕی 100 هەزار دینار هاوكاری بۆ ئەو خێزانە كەمدەرامەتانەی كە پێش چەند مانگێك ناوی خۆیان تۆمار كردبوو”.
وتیشى: “ئێمە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە زیاتر لە 12 هەزار ناومان وەك خێزانی كەمدەرامەت تۆمار كردبوو، بەشێكی زۆری ئەو خێزانانە لە جاری یەكەمدا بە دابەشكردنی ئارد و زەیت و كۆمەڵێك پێداویستی دیكە هاوكاری كران، هاوكات 5 هەزار و 500 خێزانیش مابوونەوە كە دەتوانن لە وەرگرتنی 100 هەزار دینارەكە سوودمەند ببن”.
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “ئەو كەسانەی كە ناویان هاتووەتەوە بۆ وەرگرتنی 100 هەزار دینار هیچیان ئەو ناوانە نین كە پێشتر بە وەرگرتنی ئارد و زەیت و خۆراك هاوكاری كراون، بۆ ئەوەی زۆرترین هاووڵاتییان سوودمەند ببن لە هاوكارییەكان، هاوكات بەچەند رۆژێك هاوكارییەكە دابەشدەكهین، لە سەرەتادا خێزانەكانی ناو هەڵەبجە، پاشان ناحیەكانی: خورماڵ، سیروان، بیارە و تەوێڵە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئەمساڵ 35 کۆچبەری هەرێم گیانیانلەدەستداوە
2020-12-18
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17