کوڕ و کچەکەی  مارادۆنا نامەیەکی کاریگەر بۆ باوکیان دەنێرن

0
597
مارادۆنا و کچ و کوڕەکەی

SNN Sport

دییەگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا سینگارا( جۆنیۆر)، کوڕی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی مارادۆنا،لەگەڵ کچەکەی دالما مارادۆنا، پاش کۆچی دوایی باوکیان، نامەیەکی ماڵئاوایی  وکاریگەر بۆ باوکیان ناردووەو ماڵئاوایی لێ دەکەن.

دییەگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا جۆنیۆر سیناگرای کوڕی دەڵێت:” باوکم سەرکردەی دڵمە، هەرگیز نامرێت، چونکە خۆشم دەوێت تا دوا هەناسە،چاوەڕوانم بکە و وەرەو دەمدۆزیتەوە کاتێک کاتی خۆم دێت،چونکە هەمیشە دەمویست تۆ لە تەنیشتمەوە بیت، چونکە کوڕی تەنیشتی باوکی لە هیچ ناترسێت،بەڵێن دەدەم هەمیشە منداڵەکانم لە بەرەی ئێوە بن و هەمیشە بەرگریتان لێ بکەن و  هەمووکات بە قسەکردن لەسەر باپیریان سنگیان بتەقێنن”.

جۆنیۆری کوڕی مارادۆنا دەڵێت:” چەند دڵخۆشبووم لەگەڵت تەنانەت ناتوانین خەیاڵیشی بۆ بکەین، تەنیا بە سەیرکردنی تۆ لە تەنیشتمەوە هەست بە نەبەزین دەکەم،چەند بیری ئەو باوەشە دەکەم لە ژیانمدا، تەنانەت ناتوانم لە ژیانمدا لە دوورەوە خەیاڵیشی بۆ بکەمەوە،چەند بیرت دەکەم کاتێک لەگەڵت دانیشتبووم کە پێکەوە سەیری یاری ناپۆلی خۆشەویستمان دەکرد”.

کوڕەکەی مارادۆنا دوو هەفتە پێش ئێستا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو،لە ئیتاڵیا هەواڵی مردنی باوکی زانی، نەیتوانی بگەڕێتەوە بۆ ئەرجەنتین و ماڵئاوایی لە باوکی بکات.

دالمای کچیشی لە ئینستاگرام نووسیویەتی:”ژیان ماوەیەکی کەمە، بۆیە بەم زووانە دەتبینم،گوڵی بەیبوونت بۆ دەهێنم، بۆ رازاندنەوەی  گۆڕەکەت،هیوادارم جارێکی تر بەو عەشقەمەوە سەیرم بکەیت کە لە وێنەکەدا دەیبینیت، هەتا هەتایە خۆشم دەوێیت،ئەگەر کچەزاکەت بیەوێت وەک من بە تەلەفۆنی ڤیدیۆیی بانگت بکات من لە ناخەوە دەمرم، بەڵام دڵنیابە کە بە تەواوی پێی دەڵێم تۆ کێیت و  بۆ هەمیشە کێیت،لەوانەیە بە راستی تۆی خۆش بوێت، چونکە،ناتوانم خەیاڵی ئەوە بکەم ژیانم چۆن دەبێت بە بێ تۆ ناتوانم”.

ئەوەشی نووسیوە:”من هەمیشە زۆر لە مردن دەترسام، بەڵام ئەمڕۆ نا، چونکە دەزانم ئەمە ئەو ساتە دەبێت کە جارێکی تر بتبینم و باوەشت پیابکەم،بە راستی بیرت دەکەم،باوکە گیان،هەرچۆنێک بێت بەرگەی بردنی ئەوبەشەی دڵم دەگرم کە دوێنێ لەگەڵ خۆت بردت”.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Dalma Maradona (@dalmaradona)

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this