کەشتیگەلێکی گەورەی ئەمریکا بەرەو ئاوەکانی کەنداو جووڵێنرا

0
169

SNN
تۆڕی هەواڵی CNN لە زاری بەرپرسێکی باڵای پنتاگۆنەوە بڵاویکردووەتەوە “بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەشتیگەلیی (یو ئێس ئێس نیمیتز) لەگەڵ چەند بەلەمێکی دیکەی سەربازیی بەرەو ئاوەکانی کەنداو جووڵەی پێکراوە”.

کەناڵەکە ئاشکرایکردووە “جووڵە پێکردنی کەشتی (یو ئێس ئێس نیمیتز) بۆ پاراستنی پرۆسەی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکییە لە عێراق و ئەفغانستان کە چاوەڕێدەکرێت رۆژی 15ی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو دەستپێبکات”.

جووڵاندنی ئەو کەشتیگەلە بە فەرمانی راستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە و پێش کوژرانی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران بڕیاری لێدراوە کە دوێنێ لە شاری تاران کوژرا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this