گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 28/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (28/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- مایک تایسۆنی بۆکسێنەر دەگەڕێتەوە.
- “خوای گەورە بە دەستی خۆی بتباتە ئەو شوێنەی کە خۆت دەتەوێت”.
- لە کاتژمێر 3:00 و لە تەمەنی 54 ساڵی و پاش دوورکەوتنەوەی لە گۆڕەپانەکان، دەگەڕێتەوە و رووبەڕووی رۆی جۆن جۆنیۆرز دەبێتەوە.
- بۆ هەر گێمێکی یاریەکە دوو خولەک دەبێت لەگەڵ نەبوونی بژاردەی کرانە دەرەوە.
- کارڤاخال قوربانییەکی تری زیزۆیەو تووشی پێکان دەبێت.
- یانەی ریاڵ مەدرید دژی ئەلاڤێس ئەمشەو دەیەوێت هەمان نمایش بکات کە لە میلانۆ بەرامبەر بە ئینتەرمیلان ئەنجامیدا.
ئاس:
- هالاند و بڕگەی گرانبەها.
- لەگەڵ هەموو گۆڵێک نرخی هێرشبەرە نەرویجیەکە بەرزدەبێتەوە، ئێستا بووە بە 100 ملیۆن یۆرۆ.
- لە دۆرتمۆند هۆشداری دەدەن و وای دەبینن بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە.
- دەبێت ریاڵ مەدرید کێبڕکێ لەگەڵ نیوەی یانەکانی ئەوروپا بکات بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە.
- لە راپرسییەکی رۆژنامەی ئاسدا گواستنەوەی هالاند لە مباپی بە باشتر دەزانن هاندەران.
- کارڤاخال ماوەی دوو هەفتە دووردەکەوێتەوە.
- ئەمشەو کۆندۆگبیا بەرامبەر بە ڤالنسیا یاری دەکات لەگەڵ ئاتلەتیکۆمەدرید.
- بەرشەلۆنە مووچەی یاریزانەکانی کەمدەکاتەوە و 172 ملیۆن یۆرۆی بۆ دەگەڕێتەوە.
- مایک تایسۆن لە تەمەنی 54 ساڵ دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانەکان و پاش لە دەستدانی 54 کگم لە کێشی رووبەڕووی جۆنز جۆنیۆرز دەبێتەوە.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- بێدەنگی ژمارە 10.
- دوای ماتەمینییەکی دراماتیکی هاندەران، پاش مردنی مارادۆنا،ئەفسانەی پێشووی بەرشەلۆنە،لە بۆینس ئایرس بە ئامادەبوونی خێزانەکەی و هاوڕێکانی بە خاکسپێردرا.
- پێش یاریەکەی ئۆساسۆنا یاریزانانی بەرشەلۆنە پێش راهێنانەکان خولەکێک بێدەنگبوون.
- میسی لە ساتێکی سۆزداریدایەو درێسی یانە کەتەلۆنیەکەو وڵاتەکەی کە ژمارە دەیە بۆ ماوەتەوە.
- نەیمار و هالاند بابەتن لەهەلبژاردەکانی بەرشەلۆنە.
- لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید رووبەڕووی ئەلاڤێس دەبێتەوە و ڤالنسیا ئاتلەتیکۆمەدرید.
- جارێکی تر مایک تایسۆن دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانەکانی بۆکسێن.
سپۆرت:
- لاوەکان لە زێڕ.
- ئانسۆ فاتی لە ریزبەندی یەکەمی یاریزانە لاوەکانی جیهان دێت کە نرخەکەی 80 ملیۆن یۆرۆیە.
- پیدری لە پلەی دووەم دێت بە 30 ملیۆن یۆرۆ.
- یانەی بەرشەلۆنە لە کۆی 30 یاریزانی یانەکانی تر لە خوار تەمەنی 18 ساڵان، دوو یاریزانی دەبینرێت.
- ئۆمتیتی چاکبووەتەوە لە پێکان و بەرشەلۆنە دەرفەتی کۆتایی پێدەدات.
- ئەمشەو ریاڵ مەدرید رووبەڕووی ئەلاڤێس دەبێتەوە و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت وکارڤاخال دەچێتە لیستی یاریزانە پێکراوەکان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی