“كرێنشین هه‌یه بۆ دابینكردنى بژێوى ژیانى گورچیله‌ى خۆى فرۆشتووه”

گردبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى فشار له شارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نى فشار له شارى سلێمانى گردبوونه‌وه‌یه‌كیان سازدا له‌باره‌ى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه، ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش ده‌ڵێت: “كرێنشین هه‌یه بۆ دابینكردنى بژێوى خۆى گورچیله‌یه‌كى فرۆشتووه”.
بەرهەم قەرەداغی، ئەندامی ئەنجوومەنی فشار و سکرتێری گشتی کۆمەڵەی کرێنشینان به SNNى راگه‌یاند: “کرێنشینانی مووچەخۆر لە بارێکی دارایی خراپدان، ئێستا کرێنشینمان هەیە گورچیلەی خۆی فرۆشتووە بۆ دانەوەی قەرز و دابینکردنی پارەی کرێکەی، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى حاڵەتی خۆکوشتنیشمان هەیە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی نەبوونی مووچەوە، بۆیه داوا ده‌كه‌ین هه‌رچى زووتره حكومه‌تى هه‌رێم كۆتایی به‌م كێشه‌یه بهێنێت و چاره‌سه‌رێكى هه‌میشه‌یی بۆ بدۆزێته‌وه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه بێستوون كه‌مال ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى فشار بۆ SNN ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: “هیواداربووین حکومەتی هەرێم خۆی کێشەی مووچە چارەسەر بکات”.
وتیشى: “ئێستا ئەزانین لەسەرو حکومەتەوە دەسەڵاتی تر هەیە و حکومەت بەکاردەهێنن بۆ دەرکردنی یاسا بەپێی پێویستی خۆیان و حزب”.
بێستون كه‌مال كه هاوكات پیشه‌ى مامۆستایه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێستا بێهیوا بووین لە حکومەتی هەرێم و پشتگیری لەپێدانی مووچە دەکەین لەلایەن حکومەتی عێراقەوە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سۆڵسکایەر باس لە بردنەوەکە دەکات
2020-12-30
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17