وێنه:دوای سه‌ردانێکی دوو رۆژە وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق شاری سلێمانی جێهێشت

عەدنان دەرجال و حەمەی حەمە سەعید
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دوا گه‌یشتنی به شاری سلێمانی و كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌رزشی و سیاسی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، وه‌زیری وه‌رزش ولاوانی عێراق شاری سلێمانی جێهێشت.
عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندین كێشه و كه‌موكورتی وهرزشكارانداو كۆتایی به سەردانەکەی هێنا.
له كۆبونهوهیهكیدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسان و سه‌رۆكی یانه‌كان و راهێنه‌ران و یاریزانانی شاری سلێمانی عه‌دنان ده‌رجال وتی:” من ده‌زانم وه‌رزشی عێراق كێشه‌و گیروگرفتی زۆری هه‌یه، بۆیه لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گوێ له‌ئێوه‌ى راهێنه‌ران و یاریزانان بگرم نه‌ك من قسه بكه‌م، زیادبوونى كێشه‌كانیش دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا دێت كه كێشه‌كانى زیاد كردوو،پێش كۆرۆناو قه‌یرانى دارایی ، دۆخی وه‌رزشی عێراق به‌شێوه‌یه‌كى راست و دروست به‌ڕێوه‌نه‌چووه، بۆیه هیوادارم به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام نه‌بێت پێویسته هاوكارى یه‌كترى بكه‌ین”.
وتیشی:” حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا لهسهریانەو پێویسته هاوكارى وه‌رزش بكه‌ن له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى وه‌رزش، ئێمه‌ش وه‌ك به‌رپرسی وه‌رزشكاران به‌شێكی گه‌وره‌ى ئه‌و بهرپرسیاریهتیهمان له‌ئه‌ستۆدایه، به‌داخه‌وه كه دۆخی وه‌رزشیش وه‌ك دۆخی سیاسی بێ سه‌روبه‌رییه”.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا وه‌زیره‌كه‌ی وه‌رزش و لاوانی عێراق وتی:” له‌ساڵى 2003 تائێستا هه‌ست ده‌كه‌ین دۆخی وه‌رزش ناجێگیره ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌نجامه‌كان له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه به‌ره‌و دواوه هاتووه، هه‌رچی وه‌رزشی ئافره‌تانیشه خواى گه‌وره یارمه‌تیان بدات، له‌به‌رئه‌وه‌ى وا هه‌ست ناكه‌م وه‌رزشی ئافره‌تان رۆڵى شایسته‌ى خۆی پێدرابێت،ئه‌مڕۆ لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ى گوێ له‌خه‌م و كێشه‌كانتان بگرم به‌تایبه‌تى سه‌رۆكی یانه‌كانى ئافره‌تانن، چونكه ئێوه سه‌ركرده‌ن، بۆیه ده‌بێت له‌كاتى قه‌یرانه‌كان و دۆخه نائاساییه‌كاندا توانا‌و لێهاتووى خۆتان ده‌ربخه‌ن، چونكه سه‌ركرده‌ى راسته‌قینه له‌دۆخه نه‌خوازراوه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون،هیواداریشم به‌هه‌موومان بتوانین به‌زووى كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى راست وه‌رزشی عێراق به‌ڕێوه‌ببه‌ین”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17