لە چەند رۆژی داهاتوودا بەردی بناغەی كارگەی شەكر لە سنووری ڕاپەڕین دادەندرێت

کارگەیەکی شەکر فۆتۆ: گووگڵ
SNN- بڕیار محەمەد
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات “لە چەند رۆژی داهاتوو بەردی بناغەی كارگەی شەكر لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دادەندرێت، كارگەكەش چەوەندەر دەكات بە شەكر و هاوكارێکی باش دەبێت بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی جووتیاران لەو سنوورە” .
حوسێن حەمەكەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: بڕیارە لە سەرەتای مانگی 12ی ئەمساڵ بەردی بناغەی كارگەی شەكر لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دابنرێت، کە دانانی ئەو كارگەیەش لەو سنوورە دوای سەردانی تیمەكانی ئێمە و هەڵسەنگاندنی شوێنەكە بووە کە زۆرینەی زەوییەكانی بۆ بەرهەمی چەوەندەر و شەكر تەرخانكراوە .
وتیشی: “ئەو كارگەیە چەوەندەر دەكاتە شەكر و لەگەڵ تەواو بوونیشی دەست بە گرێبەستكردن دەكرێـت لەگەڵ جووتیارانی ئەو سنوورە و لەگەڵ ئەوەی ئەو كارگەیە هاوكار دەبێت بۆ زیادكردنی بەرهەمی شەكری خۆماڵی، لەلایەكی تریشەوە هاوكارێكی باش دەبێت بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی جووتیاران لەو سنوورە و پاڵپشتێكی باشیش دەبێت بۆ هاندانی جووتیارانی دیكە”.
لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژ لە دوای رۆژ پەرە بە كەرتی كشتوكاڵ دەدرێت و لە ماوەی رابردووش بە هەوڵی سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت چەندین كارگەی نوێ لە بواری كشتوكاڵ كراونەتەوە و چەندانی دیكەش نۆژەنكراونەتەوە لە سنووری هەرێمی كوردستان بە گشتی و سنووری پارێزگای سلێمانی بە تایبەتی .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
خۆپیشاندان له دهۆك دهستیپێكرد
2020-05-16
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17