“دابه‌شكردنى مووچه به‌ لێبڕینى 40% دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌”

0
1522
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید
دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە 45 رۆژ نزیكدەبێتەوە، تا ئێستا هیچ وادەیەكیش بۆ دابەشكردنی مووچە دیارینەكراوە، بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ سبەی حكومەتی هەرێم نامە فەرمییەكەی ئاراستەی بەغدا بكات.

به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه‌ له‌ به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتوون، ” ئەو نامە فەرمییەی كە وابڕیارە حكومەتی هەرێم ئاراستەی بەغدای بكات پێدەچێت سبەی رەوانەی بەغدا بكرێت، كە تیایدا داوای نادرنی مووچەی چوار مانگی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەن بەبێ‌ ئەوەی بڕی پارەكە دیاریكرابێت كە داوای چەند پارە دەكەن”.

به‌ وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ كه‌ ئاگادارى ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمه، “بەرپرسانی حكومەتی هەرێم چاوەڕێی وەڵامی بەغدا دەكەن لەو نامەیەی كە ئاراستەی دەكرێت، بۆ ئەوەی بزانن هەڵوێستی چی دەبێت، بۆیە هەتا ئەو كاتەی وەڵامی بەغدایان بۆ نەگەڕێتەوە بڕیاری ناردنی هیچ شاندێك نادرێت بۆ بەغدا، بەڵام لە ئەگەری بە ئەرێنی وەڵام دانەوەی بەغدا شاندێكی باڵای هەرێم روو لە بەغدا دەكەن”.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “ئەو قسە و باسانەی كە دەكرێت گوایە ئەگەر بەغدا 320 ملیار دینارەكە رەوانە نەكات ئەوا لە هەفتەی داهاتووەوە بە لێبڕینی  %40 مووچە دابەشدەكرێت دوورە لە راستییەوە، چونكە هێشتا وەزارەتی دارایی بڕیاری دابەشكردنی مووچەی نەداوە تا رێژەی لێبڕین دیاریبكات، بۆیە بە دڵنیاییەوە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو، بەڵام نازانرێت مووچەی چ مانگێكە دابەشدەكرێت، چونكە بەغدا مووچەی مانگەكانی 10 و 11ی دابەشكردووە و حكومەتی هەرێمیش دەیەوێت لە دابەشكردنی مووچە هاوتای عێراق بێت”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this