ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکەی ناسریە لە بەرزبوونەوەدان

SNN
لە درێژەی رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان لایەنگرانی موقتەدا سەدر و خۆپیشاندەرانی شاری ناسریەی باشووری عێراق 7 کەس کوژراون و ژمارەیەک شاری دیکەش رێوشوێنە ئەمنییەکانیان تووند تر کردووە.
لە دوێنێ هەینییەوە پشێوییەکان لەنێوان لایەنگرانی خۆپیشاندانی ئۆکتۆبەری ساڵی پار و شوێنکەوتووانی سەدر سەریهەڵداوە کە لە رۆژی پێنجشەممەوە موقتەدا داوای لە لایەنگرانی کرد بڕژێنە سەر شەقامەکان.
لایەنگرانی خۆپیشاندانی ئۆکتۆبەر شوێنکەوتووانی سەدر تۆمەتبار دەکەن بەوەی خێمەکانیان لە گۆڕەپانی حبووبی سووتێنراوە و تەقەشیان لێکراوە.
بەدرێژایی شەوی رابردوو توندوتیژییەکان بەردەوام بوون و زیاتر لە 90 خۆپیشاندەر بریندار بوون و 7 کەسیش کوژراون کە پێنجیان بە فیشەک پێکراون.
بەھۆی روودانی ئەو تووندوتیژی و رووبەڕووبوونەوانە لەنێوان لایەنگرانی سەدر و خۆپیشاندەران لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، حازم وائیلی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای زیقار، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
لە یەکی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019 خۆپیشاندان لەبەغدا-ی پایتەختەوە دەستیپێکرد و لە 25ی ئۆکتۆبەر خۆپیشاندانەکان گەورەتر بوون و هەموو شارەکانی عێراقی گرتەوە، لەبەشێکی شارەکان خۆپیشاندەران بینا و باڵەخانەی حیزبەکانیان سووتاند.
لەسەر داخوازیی خۆپیشاندەران رۆژی 31/7/2020 مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق رۆژی 6/6/2021ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاریكرد، بەڵام بڕیارەكە كاردانەوەی لەسەر ئاستی باڵای حیزبە سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش دروستكرد.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17