پەرلەمانتارانی كورد پرۆژەیەك بۆ بەهاوبەشی بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ عێراق ئامادە دەكەن

ههردوو دهروازهى سنوورى حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرقاڵی ئامادەكردنی پرۆژەیەكن بۆ ئەوەی دەروازە سنوورییەكانی هەرێم بە هاوبەشی لەگەڵ حكومەتی عێراقی بەڕێوە ببرێن و لە %50ی داهاتی ئەو مەرزانەش بۆ ئەو پارێزگایانە بێت كە مەرزەكەی تیادایە، بۆ ئەومەبەستەش زۆربەی لایەنە عەرەبییەكان پشتگیری پرۆژەكە دەكەن.
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خاوەن پڕۆژەی بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەكانی هەرێم لەگەڵ عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا سەرقاڵی نوسینەوە و ئامادەكردنی ڕەشنووسی ئەو پرۆژەیەین كە ناوەڕۆكەكەی بریتیە لە بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی دەروازە نێودەوڵەتییەكانی هەرێم بە هاوبەشی لەگەڵ حكومەتی عێراق و پاشان گەڕانەوەی لە %50ی داهاتی ئەو مەرزانە بۆ ئەو پارێزگایانەی كە مەرزە فەرمییەكانیان تیادایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، زۆرینەی لایەنە عەرەبییەكان پشتیوانی خۆیان بۆ ئەم پرۆژەیەمان دەربڕیوە، بەڵام بەهۆی بابەتی پرۆژەی گواستنەوەی پرۆژەی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆسەر بەغدا كەلە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەین هێشتا ماومانە بە تەواوەتی ڕەشنوسی پرۆژەكە ئامادە بكەین و ئاراستەی پەرلەمانتارانی بكەین بۆ ئەوەی واژووی بۆ كۆبیكەنەوە بەدڵنیایشەوە بە جێبەجێكردنی یەكێك لە كێشە سەرەكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەكات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دەمانەوێت ئەوەی لەسەر مەرزەكانی عێراق پەیڕەو دەكرێت لە هەرێمیش پەیڕەو بكرێت، چونكە لە ئێستادا داهاتی مەرزەكانی عێراق لە %50ی دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت و لە %50 ی دیكەشی لەلایەن ئیداری پارێزگا و ئەنجومەنی پارێزگاوە خەرجدەكرێت، بۆیە بە دڵنیاییەوە لە پرۆژەكەمان بەردەوام دەبین تا ئەوكاتەی ڕەزامەندی لایەنەكانی دیكەی ناو پەرلەمان بەدەست دەهێنین.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
برۆنۆ فێرناندێز وەڵامی یۆرگن کلۆپ دەداتەوە
2021-01-16
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
كڕیار و فرۆشیاران لە دۆخی بازاڕ نیگەرانن
2020-05-18
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17