وێنە:عەدنان ده‌رجال سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كرد

0
268
عەدنان دەرجال

حسێن كه‌ركوكی-SNNsport

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ ( شه‌ممه‌ 28-11-2020 ) عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراق به‌ یاوەری په‌رله‌مه‌نتار (ئاره‌زوو مەحموود) بڕیاریده‌ری لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی شاری كه‌ركوكیان كردوو له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئیداری و وه‌رزشی شاره‌كه‌ پێشوازییان لێكرا.

سه‌ره‌تا عه‌دنان ده‌رجال سه‌ردانی پاریزگای كه‌ركوكی كردوو له‌ لایه‌ن پارێزگارو به‌رپرسانی ئیدارەی شارەکە پێشوازی لێكرا ، دواتر سه‌ردانی یاریگای ئۆڵۆمپی كه‌ركوكی كردوو  له‌ كه‌موكورتییه‌كانی پرۆژه‌ی  نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگاكه‌ی كۆڵییه‌وه‌ ، پاشان له‌ یاریگاكه‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و تیایدا باسی پرۆژه‌كه‌ی كردوو وتی:” وا بڕیاربوو  له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو كاره‌كانی پڕۆه‌كه‌ ته‌واو بێت ، به‌ڵام به‌ هۆی چه‌ند هۆكارێك پێشبینی ناكه‌م له‌و واده‌یه‌ ته‌واو بێت”.

وتیشی:” له‌گه‌ڵ پارێزگار رێكکه‌وتووین سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانی ئاو و كاره‌بای پڕۆژه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان  هەوڵ ده‌ده‌ین بودجه‌ی ته‌رخانكراوی پرۆژه‌كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ خه‌رج بكرێت”.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌ زیادبوونی رێژه‌ی یانه‌كان له‌ كه‌ركوك وتی:” ئه‌و یانانه‌ له‌ ئێستادا مۆڵه‌تی كاركردنیان پێدراوه‌ ، پاشان لیژنه‌كانی وه‌زاره‌ت سه‌ردانیان ده‌كه‌ن ئه‌و یانه‌یەی‌ مەرج و رێنماییه‌كانی تێدا نه‌بێت داده‌خرێن ، له‌ لایەكی تره‌وه‌  په‌رله‌مه‌نتاره‌كان فشارێكی زۆرم لێده‌کەن بۆ پێدانی مۆڵه‌ت”.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق وتی:” یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراقە”.

دواتر و هه‌ر له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی و پاش به‌ سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌ شێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوان و وه‌رزشی كه‌ركوك،كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه‌ و یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كانی كه‌ركوك ئه‌نجامدا.

جێی ئاماژه‌پێكردنه‌ یاریگای ئۆڵۆمپی كه‌ركوك له‌ ساڵی 2011 ده‌ست به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كراوه‌ و تا ئێستا نزیكه‌ی 75%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه‌ .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this