لیژنەی دارایی پەرلەمان لەبارەی پرۆژەیاسای چاكسازی چەندین پرسیار ئاراستەی حكومەت دەكەن

0
192

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات ئەو ڕاپۆرتەی كە لەلایەن حكومەتەوە ئاراستەی لیژنەكەمان كرابوو، ژمارەیەكی زۆر تێبینی و سەرنجمان لەسەری هەبوو، ئەوەی كە كراوە تەنها دەركردنی كۆمەڵێك بڕیار و ڕێنماییە لە لایەن وەزارەتەكانەوە، بۆیە چەندین پرسیارمان ئاراستەی حكومەت كردووە چاوەڕێی وەڵامین.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن حكومەتەوە ڕاپۆرتی سێ‌ مانگی پرۆژە یاسای چاكسازیان ئاراستەی لیژنەكەمان كرد، پاش خوێندنەوە و گفتوگۆكردن لەلایەن سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی دارایی، چەندین تێبینی و پرسیار و سەرنجمان لەسەر ڕاپۆرتەكە هەبوو كە پیویستیان بەوەڵامی حكومەت، بۆیە ئێمەش دەیان پرسیارمان لەسەر ئەو ڕاپۆرتە ئاراستەی حكومەت كردووە لە چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانداین.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لە ڕاپۆرتەكەدا هاتبوو، دەركردنی چەند بڕیارو ڕێنمایی و فەرمانێك بوو لەلایەن وەزارەتی دارایی و چەند وەزارەتێكی دیكە لە بارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، بەڵام زۆرێك لەو بڕیار و ڕێنمایی و فەرمانانە نەخراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە و پێویستیان بە كاتی زیاتر هەیە.

سەرۆكی لیژنە دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی كە گرنگ بێت و ئێمە دەمانەوێت زانیاریمان لەسەری دەستبكەوێت و پرسیارمان ئاراستەی حكومەت كردووە بریتین لە كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەران و لێبڕینی مووچە و چارەنوسی مووچە پاشەكەوتكراوەكان و چەندین بابەتی دیكە كە دەبێت حكومەت یەكلای بكاتەوە، هاوكات دەبێت هەر سێ‌ مانگ جارێك حكومەت ڕاپۆرتی خۆیمان لەبارەی هەنگاوەكانی ئەنجامدانی چاكسازی بۆ بنێرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this