
دیمەنێک لە یاری ئەلاڤێس و ریاڵ مەدرید
SNN Sport
لە یارییەکانی هەفتەی یانزەی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید تووشی شکستێکی تر هاتوو لە یاریگای خۆی 2-1بە یانەی ئەلاڤێس دۆڕا.
لە سەرەتای یاریەکە و دوای 5 خولەک یاریکردن، لۆکاس پێرێز یانەی ئەلاڤێسی بە گۆڵێکی لێدانی سزا پێشخستوو گێمی یەکەم 1-0 بە سوودی یانەی میوان تەواو بوو.
لە گێمی دووەم لە خولەکی 49 جۆسێلۆ سوودی لە هەڵەیەکی کۆرتوای گۆڵچی ریاڵ مەدرید بینی، توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەی ئەلاڤێس بکات و ئەنجامەکە بکاتە 2-0.
دواتر یانەی شاهانە هەرچەندە لە لایەن کاسێمێرۆ توانی گۆڵێک لە خولەکی 86 بکات، بەڵام لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە سەرکەوتوو نەبوو، لە کۆتایدا 2-1 دۆڕاو بۆ دووەم یاری لەسەر یەک نەیتوانی بردنەوە تۆمار بکات.
بەم شکستە یانەی ریاڵ مەدرید بە 17 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت، یانەی ئەلاڤیس بە 13 خاڵ سەرکەوت بۆ پلەی نۆیەم.
لە وەرزی 1999/2000، یانەی ئەلاڤێس یەکەمجارە لە یانەی ریاڵ مەدرید دەباتەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆی.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەم زووانە شاندی هەرێم دەگەڕێتەوە بەغدا
2020-10-10 -
شەوی 27ی رەمەزان لەسلێمانی
2020-05-20
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17