
هەڵمەتی نیشتمانی كوتانی منداڵان له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
بەمەبەستی پێدانی پێكوتەی دژە ڤایرۆسەكان و ئیفلیجی و نەخۆشییە وەرزییەكان ئەمڕۆ یهكشهممه وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتی نیشتمانی كوتانی منداڵانی كوردستانی دەستيپێكرد.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومهتى هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كه تایبهت به دهستپێكى ههڵمهتهكه سازیكردبوو رایگەیاند: ” لەڕێگای ههزار و 78 تیمی راهێنراو لەسەرانسەری كوردستان بە سەرپەرشتی 170 پزیشك، 286 ئۆتۆمبێل هەڵمەتی پێدانی پێكوتەی دژەڤایرۆسەكان و ئیفلیجی و نەخۆشییە وهرزییهكان دەستپێدەكات”.
وتیشی: “هەڵمەتەكە ماوەی پێنج رۆژ بەردەوامدەبێت، 232 هەزار و 751 منداڵ دەكوترێن، منداڵانی تەمەن یەك رۆژ تا پێنج ساڵ دەگرێتەوە، هەریەك لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی و مانگى سوورەكانی هاوكاری تەندروستی هاوكارییان كردووین بۆ دابینكردنی پێگوتە و هاوكاری رێنمایی و بەڕێوەبردنی هەڵمەتەكان”.
ساڵانە بە ئامانجی پاراستنی منداڵانی تەمەن یەك رۆژ تاوەكو پێنج ساڵان، هەڵمەتی پێدانی پێكوتە دژەڤایرۆسەكان و ئیفلیجی و نەخۆشییە وەرزییەكان بەڕێوەدەچێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17