گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 29/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
411
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  یەکشەممە (29/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

ئاس:

  • مەدریدی بریندار.
  • لێدانێکی سزای گێلانە و هەڵەی کۆرتوای گۆڵچی وادەکات ریاڵ مەدرید 2-1بە ئەلاڤێس بدۆڕێت.
  • تیمەکەی زیدان لە پێشەنگی دووردەکەوێتەوە.
  • رۆخبلانکۆس داوای دوو لێدانی سزای کرد.
  • هازارد جارێکی تر تووشی پێکان دەبێتەوە.

مارکا:

  • ناوەستێت.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید تا ئێستا لەم وەرزە تووشی هیچ دۆڕانێک نەبووە لە خولی ئیسپانیاو توانی 1-0 لە یانەی ڤالنسیا بباتەوە.
  • تیپەکەی سیمیۆنی بردنەوەیەکی شایستە لە یاریگای میستایای ڤالنسیا بە دەست دەهێنێت کاتێک تۆنی لاتۆ بە هەڵە لە خۆیانی کرد.
  • لە یاریەکە سڵاوێکی سۆزداری بۆ کۆچی دوایی مارادۆنا لە لایەن سیمیۆنی دەنێردرێت و خولەکێک یاریزانەکان بێدەنگ دەبن.
  • هەموو شتێک لە ریاڵ مەدرید بەرەو هەڵە هەنگاو دەنێت.
  • ریاڵ مەدرید بەرامبەر بە ئەلاڤێس 2-1 دەدۆڕێت.
  • یانەکە داوای دوو لێدانی سزای کرد لە یاریەکە.
  • کۆرتوا هەڵەیەک دەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی لێدانی سزا لە دەست بدات.
  • هازارد تووشی پێکان دەبێتەوە.

سپۆرت:

  • یانەی ریاڵ مەدرید هازاردی تووشی پێکان دەبێتەوە.
  • یاریزانە بەلجیکیەکە لەو یاریەی کە ریاڵ مەدرید دۆڕا 2-1بە ئەلاڤێس، تووشی پێکانبوو.
  • زیدانی راهێنەر شکستیهێنا بۆ بردنەوە لە سێیەم یاری لەسەریەکی لالیگا.
  • بەرشەلۆنە لە پێناو کاردانەوە.
  • ئەگەر بەرشەلۆنە بتوانێت وێنەی خۆی بگۆڕێت، لەوانەیە بە بردنەوە بگەڕێتەوە بۆ کێبڕکێی لالیگا ئەمڕۆ دژی ئۆساسۆنا.
  • لە 8 یاری کومان تا ئێستا 3 یاری براوە بووە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • گۆڵی ئاسان.
  • یانەی ریاڵ مەدرید بە راهێنەرایەتی زیدان لە یاریگای خۆی 2-1 بە یانەی ئەلاڤێس دەدۆڕێت و بەردەوامە لە ئاستە بەرز و نزمەکەی.
  • کۆرتوا هەڵەیەکی کوشندە دەکات و بردنەوە بە ئەلاڤێس دەدات.
  • هازارد لە گێمی یەکەم تووشی پێکان دەبێتەوە.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید 1-0 لە ڤالنسیا دەباتەوەو شەشەم بردنەوەی لەسەر یەک تۆماردەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this