
SNN
پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵان.
ڕزگارحەمەد سەرۆکی لیژنەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی تشرینی دووەم بە SNNی راگەیاند: دەستدەکەین بە سەرژمێریکردنی ژمارەی ئەو کەسانەی لە مەیدانی ئاژەڵان کار دەکەن و دواتر ڕاپۆرت دەدرێتە قایمقام و پارێزگاری سلێمانی بۆ دیاریکردنی ئەو شوێنەی کە بۆی دەگوازرێتەوە.
شارەوانی سلێمانیش پێشتر ئامادەیی دەربڕیوە کە لە ماوەی یەک هەفتەدا کاری پاککردنەوەی مەیدانی ئاژەڵان تەواو دەکەن و چاوەڕوانی داواکارین پێشکەشمان بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی snn لە نزیک عەربەت شوێنێک بۆ مەیدانی ئاژەڵان دروستکراوە و تا ئێستا قایمقام و پارێزگاری سلێمانی ڕەزامەندیان دەرنەبڕیوە لەسەر گواستنەوەی بۆ ئەو شوێنە بەهۆی نزیکی لە شار و ئەگەری دووبارە گواستنەوەی لەچەند ساڵی داهاتوودا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
یەکێتیی ئەوروپا سزای بەسەر تورکیا سەپاند
2020-09-22
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17