قەبارەی ئەو زیانەی بەهۆی دابەزینی نەوتەوە بەر عێراق کەوتووە ئاشکرادەکرێت

0
253
Reuters/Essam Al-Sudani

كۆمپانیای نەوتی سۆمۆ رایگەیاند، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا، عێراق نزیکەی 11 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتوە.

كۆمپانیای سۆمۆ بۆ بازاڕكردنی نەوتی عێراق، لە رێگەی ئاژانسی هەواڵی عێراقەوە بڵاویكردووەتەوە، لە چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا عێراق 409 ملیۆن و 96 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەكردوە و هەر بەرمیلێكی تێكڕا لەو چوار مانگەدا بە 38 دۆلار فرۆشتوە و بەوەش داهاتی ئەو چوار مانگە 15 ملیار و 391 ملیۆن دۆلار بووە.

کۆمپانیاکە لە بەراوردێکیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ساڵی رابردوو لە چوار مانگی یەكەمدا 423 ملیۆن بەرمیل هەناردەكراوە و تێكڕا هەر بەرمیلێك بە 62 دۆلار فرۆشراوە و داهاتەكەی 26 ملیار و 275 ملیۆن دۆلار و 283 دۆلاربووە.

بڵاوبوونەوەی ڤايرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆی کەمکردنەوەی هاتوچۆی زەمينی و ئاسمانی و سستکردنی کەرتی پيشەسازی و بازرگانی، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزينێکی بەرچاو لە نرخی نەوتدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this