فەڕەنسا… دەیان خۆپیشاندەر دەستگیر کران و زیاتر لە 60 پۆلیس بریندارن

وێنەی خۆپیشاندانەکان
SNN
بەهۆی دژایەتیکردنی دەرچوواندنی یاسایەکەوە بەناوی (ئاسایشی گشتگیر) خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە فەڕەنسا بەردەوامیی هەیە و برینداربوونی دەیان پۆلیس و دەستگیر کردنی دەیان خۆپیشاندەری بەدواوە بووە.
میدیاکانی فەڕەنسا دەڵێن ئەمڕۆ یەکشەممە تەنیا لە شاری پاریس 23 پۆلیس بریندار بوون و لە شارەکانی دیکەش 39 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بە برینداریی گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان.
لە دوێنێ شەممەوە خۆپیشاندانی فەڕەنسییەکان لە دژی توندوتیژییەکانی پۆلیس بەردەوامیی هەیە و بەپێی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی، ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە هێزە ئەمنییەکانی فەڕەنسا دەدەن و برینداریان دەکەن.
لە مادەی 24ی یاسای ئاسایشی گشتگیردا هاتووە، هەر کەسێک بە پاڵنەری نیاز خراپیی وێنە یان گرتەیەکی ڤیدیۆیی هێزە ئەمنییەکان بڵاو بکاتەوە، ساڵێک بەند دەکرێت و 45 هەزار یۆرۆش غەرامە دەکرێت، کە ئەوەش ناڕەزایی فەڕەنسییەکانی بەدواوە بووە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئینێستا بیر له وازهێنان ناكاتهوه
2020-04-30
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17