ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە بردنەوەی تۆمارکردوو میسی گۆڵ پێشکەشی مارادۆنا دەکات

0
222
بەرشەلۆنە

SNN Sport

لە یارییەکانی هەفتەی یانزەی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی  ئۆساسۆنای کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 4-0 لێ بباتەوەو میسیش بە تۆمارکردنی گۆڵێک،بەشداری گۆڵەکانی کردوو پێشکەشی مارادۆنای کۆچکردووی کرد.

یاریەکە لە کامپ نۆ ئەنجامدرا ،یانەی بەرشەلۆنە لە گێمی یەکەم بە دوو گۆڵی یاریزانان برایسوایت و گریزمان لە خولەکەکانی 29 و 42 پێشکەوتوو گێمی یەکەم 2-0 تەواو بوو.

لە گێمی دووەم، بەرشەلۆنە درێژەی بە ئاستە بەرزەکەیداو توانی لە خولەکەکانی 57 و 73 دوو گۆڵی تر لە لایەن کۆتینیۆ و میسی بکات و یاریەکە 4-0 بباتەوە.

بەم سەرکەوتنە یانەی بەرشەلۆنە خاڵەکانی بووە  14 خاڵ و بۆ پلەی حەوتەم سەرکەوت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this