گەر هەرێم لەگەڵ بەغدا نەگاتە رێککەوتن تەنها بودجەی حاكیمەی بۆ خەرجدەكرێت

0
1016

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات ئەوەی ئێستا بڕیاری لەسەر دراوە لە بودجەی گشتی عێراق پشكی كورد بێت بریتییە لە %12.67 بە مەرجێك هەرێمی كوردستان پابەند بێت بەو بڕە نەوت و داهاتی ناوخۆیەی دەبێت بۆ عێراقی بگەڕێنێتەوە، لە حاڵەتی پابەندنەبوونیشدا تەنها بودجەی حاكیمەی بۆ خەرجدەكرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە SNNی راگەیاند: تا ئێستا پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق نەگەیشتووەتە پەرلەمان، بۆیە نازانین وردەكاری ناو بودجەكە چۆنە و لە چەند پێكهاتووە و چەندە كورتهێنانی هەیە، بەڵام ئەوەی تا ئێستا یەكلابووەتەوە ئەوەیە كە پشكی كورد لە بودجەی گشتی عێراق بە لە%12.67 دیاریكراوە، بەڵام حكومەتی هەرێمیش دەیەوێت لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان بودجەی بۆ دیاریبكرێت كە دەگاتە سەروو لە %13.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند بێت بە ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ئەوا بە بێ‌ كێشە ئەو بڕە بودجەیەی بە دەست دەگات كە لە بودجەی گشتی عێراق بۆی دیاریدەكرێت كە كەمتر نییە لە %12.67 ئەو كاتەش دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانیش ئاسایی دەبێت، بەڵام لە حاڵەتی پابەندنەبوونی هەرێم ئەوكات تەنها بودجەی حاكیمەی بۆ خەرجدەكرێت كە خۆی لە دابینكردنی بەشەخۆراك و دەرمان و كۆمەڵێك پێداویستی دیكە دەبینێتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، جارێ‌ دیار نییە ئایا حكومەتی هەرێم و بەغدا دەگەنە ڕێككەوتن یاخود نا، هەروەك دیاریش نییە ئەگەر نەگەیشتنە ڕێككەوتن ئایا هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو عێراق ئامادەیە بە لێدەركردنی ئەو بڕە نەوت و داهاتەی كە بۆ هەرێم دیاریدەكرێت؟ پاشان چەند دەمێنێتەوە و بۆ هەرێمی دەنێرێت یاخود نا، بۆیە لە چاوەڕانی دەستپێكردنی دانوستانی نێوان هەولێر بەغداین بۆ یەكلاكردنەوی ئەو بابەتە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this