بە مووشەک هێرشدەکرێتە سەر کێڵگەیەکی نەوتیی لە پارێزگای سەڵاحەدین

0
222

SNN

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لەڕێگەی مووشەکەوە کە سەرچاوەکەی نەزانراوە، هێرشکرایە سەر کێڵگەی سینییە لەناو پاڵێوگەی بێجی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین.

بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەوە بڵێسەی ئاگر لە کێڵگە نەوتییەکە بەرز بووەتەوە کە بە پاڵێوگەی چینی ناوزەد کراوە وەک میدیای عێراقی بڵاویکردووەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لەوبارەیەوە رایگەیاندووە “کە مووشەکەکان پاڵێوگە سینییەی کردووەتە ئامانج و بۆرییە گوازەرەوەکانی بە تەواویی سووتاندووە”.

بەوتەی سەرچاوەکە، لایەنە بەرپرسەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرچاوەی نەوتەکەیان گرتووەتەوە تا زیانی زیاتری مادی بەدوای خۆیدا نەهێنێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this