ره‌عد حه‌مودی سكاڵا له‌ سه‌ر سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا تۆمار ده‌كات

0
99
رەعد حەمودی و عەبدولئیلا

SNN Sport

ره‌عد حه‌مودی سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق بڕیاریدا سكاڵایه‌كی یاسایی له‌ سەر سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئۆڵۆمپی عێراق تۆمار بكات .

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ ره‌عد حه‌مودی له‌ لێدوانێكیدا  کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” حه‌مودی پاش گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ  لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاریدا به‌ به‌رێوه‌به‌بردنی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی  له‌ ماوه‌ی داهاتوودا و به‌ شیوه‌یه‌كی رۆژانه‌  له‌ باره‌گای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی ئاماده‌ ده‌بێت “.

هەروەها وتی:” حه‌مودی بڕیاریدا سكاڵایه‌كی یاسایی  له‌ دژی سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو و سه‌لام عه‌واد ، به‌هۆی پێشێلكردنی فه‌رمانی په‌یڕه‌وكردنی دادگا تۆماربکات”.

جێی باسه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادگا حوكمێكی دره‌كردبوو به‌ ڕاگرتنی كاركردن به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی  كۆمیته‌ی ته‌نفیزی كه‌ رۆژی 14ی ئه‌م مانگه‌ به‌رێوه‌چوو.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this