وێنه: سێ یاریزانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی گه‌یشتنه هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تره‌نجی عێراق

دیمەنێکە لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی كراوه‌ی یاریزانانی كوڕان و كچانی عێراق بۆ گه‌یشتن به ریزی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تره‌نجی عێراق كۆتایی هات و یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی مێژوویه‌كی گه‌وره‌یان بۆ خۆیان و یانه‌كه‌یان تۆمار كرد.
به به‌شداری 14 یاریزان له كوڕان و كچان پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی یاریزانانی عێراق لە بەغدا كۆتایی هات و دوو یاریزانی كوڕ و یاریزانێكی كچ توانییان مێژوو بۆ خۆیان و یانه‌كه‌یان و شاری سلێمانی بنووسنه‌وه و سه‌ركه‌ون بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تره‌نجی عێراق.
له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له زۆزگ سه‌ڵاح و ئاكار عه‌لی له كوڕان و كارین كه‌مال له كچان به‌شداربوون و توانییان به شایسته‌یی خۆیان بگهیەننە هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تره‌نجی عێراق.
له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا ئاكار عه‌لی 6خاڵ و نیوی به‌ده‌ستهێنا و پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا و زۆزگ سه‌ڵاح به كۆكردنه‌وه‌ی 6خاڵ پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی هه‌ردوو یاریزان نه‌بووایه ده‌بوونه خاوه‌نی پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه، هه‌روه‌ها له كچانیشدا كارین كه‌مال یاریزانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش توانی به كۆكردنه‌وه‌ی 5خاڵ و نیو پله‌ی چواره‌می كچان به‌ده‌ست بهێنێت و به هه‌مان شێوه گه‌یشته ریزی هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراق.
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری شه‌تره‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” پاڵه‌وانێتیه‌كه زۆر به‌هێزبوو باشترین یاریزانانی عێراق تێیدا به‌شداربوون، بۆیه به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئه‌نجامانه قورس بوو بۆ یاریزانانمانن، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی یاریزانانی پێشمه‌رگه به به‌رده‌وامی له‌پێشه‌وه‌ی یاریزانانی عێراقن، توانییان ئاست به‌رزی خۆیان پیشان بده‌ن ئه‌نجامێكی گه‌وره بۆ خۆیان و یانه‌كه‌یان و شاری سلێمانی به‌ده‌ست بهێنن”.
له‌لای خۆیه‌وه ئاكار عه‌لی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو:” له‌راستیدا پاڵه‌وانێتیه‌كه زۆر به‌هێزبوو، چونكه باشترین یاریزانانی عێراق به‌شداربوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به یاریزانه كورده‌كان به داخه‌وه من و زۆزگی هاوڕێم له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانییمان به شایسته‌یی خۆمان بگه‌یه‌نینه ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی خۆمان بوو كه توانیمان پله‌كانی دووه‌م و چواره‌م به‌ده‌ست بهێنین”.
هه‌ر له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا ئه‌حمه‌د جه‌زا یاریزانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سه‌ره‌ڕای به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی هه‌شته‌م به كۆكردنه‌وه‌ی 5خاڵ، توانیشی به باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌ست نیشان بكرێت له ئاستی لاوان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17