
بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته چاكسازیی ته‌نیا بڕینى مووچه نه‌بێت و كارى جددى بكرێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیدا، ده‌شڵێت: “بە هەموو شێوەیەک دژی دوو ئیدارەیین لە هەرێمی کوردستان”.
بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان له دیدارێكى رۆژنامه‌وانى تایبه‌تدا وه‌ڵامى پرسیارى به‌شێك له میدیاكانى هه‌رێمى كوردستانى له‌باره‌ى پرسه گه‌رمه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق دایه‌وه.
له سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان باسى له به‌رنامه‌ى حزبه‌كه‌ى بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كرد و رایگه‌یاند: “یەکێتی بەرنامەی خۆی هەیە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، له‌نێویشیاندا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى باش له‌و به‌رنامه‌یه ده‌كه‌ین”.
بافڵ تاڵه‌بانى به‌شێكى قسه‌كانى ته‌رخانكرد بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر پرسى دۆخى ئه‌منى له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وتى: “مافیا له هه‌ولێر و سلێمانى و شاره جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دروستبووه، لیستێكمان لایه ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى تێدایه كه كارى قاچاغچێتیی ده‌كه‌ن له مه‌رزه‌كاندا و به‌و كاره تۆمه‌تبارن سه‌رجه‌میان ده‌ستگیر ده‌كه‌ین و سزایان ده‌ده‌ین، جا سه‌ربه هه‌ركه‌سێك بن”.
هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باسى تیمى حزبه‌كه‌ى له حكومه‌تى هه‌رێمدا كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “كاك قوباد زۆر به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌ى كرد، له كۆبوونه‌وه‌ى خۆماندا له‌گه‌ڵ خاتوو رێواز فایه‌ق خۆیان یه‌كه‌م كه‌س بوون كه ده‌ستیان به‌رزكرده‌وه بۆ سهرنجڕاكێشانهكه، له‌كاتێكدا ده‌یانتوانى ئه‌و كاره نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان زۆر به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌یان كرد، ئێمه‌ش متمانه‌مان پێیان هه‌یه كه بتوانن خزمه‌ت به هاووڵاتییان بكه‌ن”.
به‌شێكى دیداره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى تایبه‌تبوو به قسه‌كردن له‌سه‌ر پرسى چاكسازییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم، له وه‌ڵامى پرسیارى رۆژنامه‌نووساندا هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان وتى: “ئه‌و چاكسازییه‌ى كه له حكومه‌تى هه‌رێم باسكراوه خراپ نییه، به‌ڵام چاكسازیی نابێت ته‌نیا بڕینى مووچه بێت، چونكه من پێموایه پێویسته حكومه‌ت به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ ئه‌و كاره هه‌بێت، به سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كاندا بڕواته‌وه، پێداچوونه‌وه بكات بۆ كاروبارى ده‌روازه سنوورییه‌كان، به‌جددى كار له‌سه‌ر له‌ناوبردنى گه‌نده‌ڵى بكات، جا گه‌نده‌ڵییه‌كه هى حزب بێت یان كه‌س، ده‌مه‌وێت جهختبكهمهوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌مه به‌شێكه له گفتوگۆكانى ئێمه له‌گه‌ڵ حزبه‌كان و له‌نێویشیاندا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان”.
بافڵ تاڵه‌بانى باسى بابه‌تى دیارینه‌كردنى پارێزگارى كه‌ركوكیشى كرد و روونیكرده‌وه: “كاتێك هه‌بوو كه ئێمه ده‌مانتوانى كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى باش له كه‌ركوكدا بكه‌ین و پارێزگارێك بۆ ئه‌و شاره دیاریبكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ند حزبێك هاوكارمان نه‌بوون، دۆخى كه‌ركوكیش له ئه‌نجامدا به‌ره‌به‌ره خراپتر بوو، له ئێستادا پلانمان هه‌یه دوای هەڵبژاردنی پێشوەختهى عێراق، هەوڵ بۆ دیاریکردنی پارێزگارێک بده‌ین بۆ كه‌ركوك”.
هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر دروستنه‌بوونى دوو ئیداره‌یی له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: “من باوه‌ڕم به بابه‌تى دوو ئیداره‌یی نییه، ئێمه ئه‌و هه‌موو خوێنه‌مان نه‌ڕشت بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان ببێت به دوو سێ پارچه یان پارچه پارچه ببێت، ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌مان نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌نجامدا كوردستان ببێته دوو سێ پارچه، له‌نێوان دوو ئیداره‌یی و ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا هه‌یه، زۆر رێگه‌چاره‌ى تر هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، من نه باوه‌ڕم پێیه‌تى نه به شتێكى جددیش ئه‌یبینم، ئێمه به‌م هه‌موو حزبه‌ى كوردستانه‌وه نه‌توانین مافه‌كانمان له به‌غدا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، ئیتر چۆن به ته‌نیا ئه‌توانین ئه‌و كاره بكه‌ین، له كۆتایشدا ئه‌و بژارده‌یه نه به‌رنامه‌ى ئێمه‌یه وه‌ك یه‌كێتى و نه به‌رنامه‌یه‌كى دروستیشه”.
له باسى بابه‌تى ئازادى راده‌ربڕیندا بافڵ تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: “من كوڕى مام جه‌لالم، باوه‌ڕم به میدیاى ئازاده و حه‌ز ئه‌كه‌م میدیاكان پرسیارى قورس بكه‌ن له به‌رپرسان، چونكه ئیشى میدیا ئه‌وه‌یه، له‌ناو یه‌كێتیشدا ئێمه به‌رنامه‌كه‌مان وایه كه باوه‌ڕمان به میدیاى ئازاد هه‌بێت، منیش پشتوانى ته‌واوى ئه‌و پرنسیپ(بنه‌ما)یه‌م”.
له‌باره‌ى پرسى نه‌وت هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “یەکێتی ئاگاداری گرێبەستی 50 ساڵەی نەوت نییە لە هەرێم، ئێمه وەک یەکێتی ئاگاداری هەموو دۆسییه‌ى نەوت نین”.
له‌باره‌ى پرسى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکراشیکرد: ” من پێموایه بۆ ئەم قۆناغەی ئێستا چارەسەری قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا کێیە؟
2021-01-27
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17