وێنە:یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غداد رێز له‌ سه‌رهه‌نگ موحسین ده‌گرێت

0
88
سەرهەنگ موحسین

SNN Sport- حسێن کەرکوکی

یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غداد  له‌ په‌یجی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایەتییه‌كان  بڵاویکردووەتەوە، فه‌لاح مه‌سعوود به‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌ی كارگێڕی  یانه‌ی یانەکە هه‌ستا به‌ رێزگرتن له‌ سه‌رهه‌نگ موحسین گۆڵپارێزی تیپی پێی یانه‌كه‌ به‌ پێدانی قه‌ڵغانی  داهێنان، له‌ پای ئه‌و ئاسته‌ی له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا پێشكه‌شی كردووه‌ له‌ خولی نایاب و ده‌ركه‌وتنی به‌ ئاستێكی دیار و به‌رز  له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی قووه‌ جه‌وییه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ به‌رژه‌وندی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غداد كۆتاییهات به‌ گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر.

له‌ میانه‌ی رێزلێنانه‌كه‌ مه‌سعوودی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و كرد كه‌ سه‌رهه‌نگ موحسین گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر  له‌م وه‌رزه‌دا ئاستێكی نایابی پێشكه‌ش كردووه‌ و له‌ ئاستی ئه‌و بەپرسیارێتییه‌ بووه‌ كه‌ خرابووه‌ سه‌ر شانی”.

له‌ لایه‌ی خۆیه‌وه‌ سه‌رهه‌نگ موحسین خۆشحاڵی خۆی به‌ رێزلێنانی ئیداره‌ی یانه‌كه‌ ده‌ربڕی و سووربوونی له‌ پاڵپشتی به‌رده‌وامی بۆ هه‌موو یاریزانه‌كان  و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و ئاسته‌ی پێی ده‌ركه‌وتووه‌ به‌ هۆی ئه‌و توانا گه‌وره‌یه‌ كه‌ راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كان هه‌یسم خه‌لیل پێشكه‌شی ده‌كات له‌ راهێنانی گۆڵپارێزه‌كان ، جێ ده‌ستی دیاره‌ له‌ سه‌ر گۆڵپارێزه‌كانی تری هاوڕێی  به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ سوودی بۆ تیپه‌كه‌ ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this