گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 30/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
425
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  دووشەممە (30/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • میسی ژمارە 10.
  • کاپتنی بەرشەلۆنە میسی رێز لە مارادۆنا دەنێت دوای ئەوەی یانەکەی توانی 4-0 لە ئۆساسۆنا بباتەوە لە لالیگا، ئەمەش پاش تۆمارکردنی گۆڵێک، میسی درێسێکی نیوڵز ئۆڵد بۆیز بەرزدەکاتەوە.
  • کەڵەکەبوونی پێکانەکان، یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید تووشی 22 پێکان بووە لەم وەرزە.
  • بنزیمە بۆ یاریەکەی شاختار سەفەری شاری کیێڤ دەکات.

ئاس:

  • بە ناوی ژمارە 10.
  • میسی ئاهەنگی بۆ گۆڵەکەی لە ئۆساسۆنا گێڕا لە لالیگا دوای ئەوەی درێسی نیوڵ ئۆڵد بۆیزی بەرزکردەوە.
  • یانەی بەرشەلۆنە 4-0 لە ئۆساسۆنا دەباتەوە، لینگلێت تووشی پێکان دەبێت و گریزمان ئاستێکی باش پێشکەش دەکات.
  • لە یانەی ریاڵ مەدرید دڵەڕاوکێ هەیە بۆ پێکانەکەی هازارد.
  • ئەمڕۆ بەلجیکیەکە پشکنینێکی تری بۆ دەکرێت بۆ جۆری پێکان و مەترسی پێکانەکەی.

سپۆرت:

  • ئەی خودایە.
  • میسی رێز لە مارادۆنا دەگرێت لە یاری ئۆساسۆنا بە تۆمارکردنی گۆڵێک و بە درێسی نیوڵز ئۆڵد بۆیز دەرکەوت کە مارادۆنا پۆشیبووی لە رابردوودا.
  • یانەی بەرشەلۆنە گەڕایەوە بۆ رێڕەوی بردنەوەکانی و گریزمان یارییەکی نایابی ئەنجامداو توانی گۆڵێک بکات.
  • راهێنەرەکە جارێکی تر ئاماژەکانی بۆ دێتەوە، زیدان جارێکی تر ئاژاوە لە مەدرید دروست دەکاتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • ئامین.
  • لیۆنێل میسی رێزی کۆتایی لە مارادۆنا دەنێت، ئەمەش پاش ئەوەی توانییان 4-0 لە یانەی ئۆساسۆنا ببەنەوەو بە درێسی نیوڵز ئۆڵد بۆیزەوە دەرکەوت.
  • گۆڵەکانی تر برایسوایت و گریزمان و کۆتینیۆ تۆماریان کرد.
  • پێکانی لینگلێت کێشە بۆ کومان دروست دەکات و جارێکی تر لە هێڵی بەرگری رووبەڕووی کێشە دەبێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this