ڤیدیۆ:کچەکەی مارادۆنا دەست بە گریان دەکات

0
479
دالما مارادۆنا

SNN Sport

دالمای کچی دییەگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای کۆچکردوو، ئامادەی یارییەکی بۆکاجۆنیۆرز دەبێت و دەست بە گریان دەکات.

لە یاری نێوان بۆکاجۆنیۆرز و نیوڵز ئۆڵد  بۆیز کە لە یاریگای بۆمبۆنێرا ئەنجامدراو لە خولی ئەرجەنتینی بوو، دالما ئامادەی یاریەکە بوو.

یانەی بۆکاجۆنیۆرز توانی گۆڵی یەکەم تۆماربکات ،دوای ئەوەی لە رێگەی یاریزان، ئیدوین کاردۆنا ،هەموویان درێسی مارادۆنایان پۆشیبوو،چونکە سەر ئەو سەکۆیەی کە دالمای کچی مارادۆنای لەسەر وەستابوو، بە دانانی درێسێک لە بەردەمیدا، سڵاویان بۆ رۆحی باوکی نارد.

دالما بەو دەستپێشخەریەی یاریزانان سەرسامبووم،پێش ئەوەی فرمێسکەکانی چاوی بتەقێتەوە.

دوای کۆتاییهێنانی یاریەکە جارێکی تر یاریزانانی یانەی بۆکاجۆنیۆرز سڵاویان لە دالما کرد، کە پێشتر لە هەمان شوێندا لەگەڵ باوکی بینەری یاری بۆکاجۆنیۆرز دەبوون.

مارادۆنا لە ساڵی 1981 توانی نازناوی خولی ناوخۆیی بۆ بۆکاجۆنیۆرز بباتەوە و دواتر بە گرێبەستێکی پێوانەیی لە ساڵی 1982 پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە کرد،لە ساڵی 1997 لە بۆکا کۆتایی بە پیشەکەی هێنا.

ئەفسانەکەی ئەرجەنتین توانیویەتی  لەگەڵ چەند یانەیەکی جیاواز 206 گۆڵ بکات،دیارترینیان بۆ یانەکانی بۆکاجۆنیۆرز و ناپۆلی و بەرشەلۆنە بووە، 34گۆڵیشی بۆ وڵاتەکەی ئەرجەنتین تۆمارکردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this