وێنە:یانه‌ی خاك به‌ كه‌مپێكی راهێنانی ناوخۆیی ئاماده‌كارییه‌كانی چڕده‌كاته‌وه‌

0
286
دیمەنێک لە راهێنانەکانی یانەی خاک

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport

  تیپی تۆپی پێی یانه‌ی خاكی شاری کەرکوک ئاماده‌كارییه‌كانی چڕكردووەته‌وه‌ به‌ ئه‌نجامدانی كه‌مپێكی ناوخۆیی  بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان و رۆژانە مەشق و راهێنان لە دوو کاتی جیاوازدا دەکات.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌مپه‌كه‌ و ئامانجه‌كه‌ی ، مزوفه‌ر نوری راهێنه‌ری  تیپی تۆپی یانه‌ی خاك وتی:” له‌ پێناو زیاتر چڕكردنه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانمان ، كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانمان بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ ئه‌نجامداوه‌”.

وتیشی:”كه‌مپه‌كه‌  بریتییه‌ له‌ ئه‌نجامدانی  یه‌كه‌ی راهێنانی به‌یانیان و ئێواران هه‌روه‌ها دابینكردنی شوێنی مانه‌وه‌  بۆ ئه‌و یاریزانانه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوكە”.

هه‌روه‌ها وتی:” به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانمان درەنگوه‌خت بووە ، كه‌مپه‌كه‌مان ئه‌نجامدا له‌پێناو ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌نگاوێك له‌ ئاماده‌كارییه‌كانمان به‌ره‌وپێش بچن ، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ دواخستنی واده‌ی خولی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ بوو”.

سه‌باره‌ت به‌ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی راهێنه‌ری یانه‌ی خاك وتی:” پێویستمان به‌ 2 یان 3 یاریزان هه‌یه‌ بۆ پێكهاته‌كه‌ ، هه‌وڵماندا یاریزانێكی ئێرانی بهێنین ، به‌ڵام به‌هۆی نەبوونی فیزه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین”.

جێی باسه‌ یانه‌ی خاك له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می  خولی پله‌ یه‌كی كوردستان ركابه‌ری ده‌كات كه‌ یانه‌كانی ( كۆیه‌ ، شه‌قڵاوه‌ ، ئاسۆ، گارەو ئاكرێ ) لە خۆدەگرێت.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this