رۆژنامەی ئاس ماوەی دوورکەوتنەوەی لینگلێت دیاری دەکات

0
226
لینگلێت

SNN Sport

بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بەرشەلۆنە لینگلێت ، بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری بەرامبەر بە یانەی ئۆساسۆنا تووشی بوو، تەنیا 10 رۆژ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، پێکانی لینگلێت سووکە، ئەو یاریزانە ئامادەی یاریەکەی رۆژی چوارشەممە بەرامبەر بە یانەی فیرنسڤارۆش نابێت و ماوەی 10 رۆژ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوەو تەنیا بۆ دوو یاری داهاتووی یانەکەی دووردەکەوێتەوە، چاوەڕوان دەکرێت بۆ یاریەکەی یۆڤانتۆس لە هەفتەی داهاتوو ئامادە بێت.

یانەی بەرشەلۆنە بێجگە لە لینگلێت، هەریەکە لە پیکێ و ئاراخۆ و ئۆمتیتی تووشی پێکان بووە، کومان لە دڵی بەرگری لە یاری ئۆساسۆنا پشتی بە مینگوێز و دی یۆنگ بەست.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this