هازارد سێ هەفتەی تر دووردەکەوێتەوە

0
65
ئیدن هازارد

SNN Sport

ئیدن هازاردی بەلجیکی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید، بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری بەرامبەر بە یانەی  ئەلاڤێس لە هەفتەی یانزەی لالیگا تووشی هات، ماوەی 3 هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

یانەی ریاڵ مەدرید کەمێک پێش ئێستا پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو یاریزانە کردووەو بە پێی راپۆرتی پزیشکی لە ماسولکەکانی رانی راستیدا تووشی پێکان بووە.

یانەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری نەکردووە، بەڵام بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی رادیۆی کادێنا کۆپ ئیدۆ پیدال، ئەو یاریزانە 3 هەفتە دووردەکەوێتەوەو بەوهۆیەوە ئامادەی یاری بەرامبەر بە  (شاختار،سڤییا، بروسیا مونشنگلادباخ، ئاتلەتیکۆمەدرید، ئاتلەتیکۆ بیلباو  و ئیبار) نابێت.

هازارد لە 16 مانگی رابردوو کاتێک پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووە، 8 جار تووشی پێکان بووە، لەگەڵ تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this