زیدان قسەی خۆی لەسەر یاریەکەی شاختار کرد

0
247
زیدان

SNN Sport

سبەی سێشەممە، لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدرید لە ئۆکرانیا دەبێتە میوانی یانەی شاختار دۆنیتسکی ئۆکرانی و یاریەکە لە کاتژمێر 8:55 خولەک ئەنجام دەدرێت.

زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەکە بەشداری کردوو وتی:”سبەی یارییەی تری کۆتایمان هەیە و گرنگترین یاری قۆناغەکەیە، بە بردنەوە دەگەینە قۆناغی داهاتوو،لەم وەرزە شتەکان بە شێوەیەکی سەیر دەڕۆن، پێکان و ئامادەکاری خراپ، هەمووی کاریگەری هەیە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە دەبێت  خواستی یاریزان بۆ بەرگریکردن لەم درێسە جێی گومان بێت،کاتێک یارییەکی خراپ دەکەین مانای ئەوە نیە ئارەزوومان بۆ یاریکردن نیە”.

لەسەر یاریزانەکانی وتی:” هازارد یاریزانێکی بەهێزە، هەمیشە ئەوەی بۆ دەرکەوتووە، پێکانێکی نوێیە بۆی، بەڵام لە تیمەکە تەنیا هازارد نیە  و یاریزانی زۆرمان هەیە، گومانمان لەوە نیە کە دەمانەوێت بە دەستی بهێنین،دەبێت ئەسینسیۆ متمانە بە دەست بهێنێتەوە، بۆ ئەوەی لە ناخیدا تۆپی پێ بەدەست بێتەوە،ماوەیەکی تر ئەو باشتر دەبینین،بنزیمە سبەی لەگەڵمان دەبێت، لە یارییەکی گرنگ و گەورە، دەبێت بۆ بەردەوامبوونمان لە خولەکە بردنەوە تۆماربکەین”.

لە کۆتایدا وتی:” ئەم قۆناغە بۆ من قورسترە، رێکخراوی نادۆزینەوە، ئێمە کاتێکیش لە مەدرید یاریمان دەکرد وەک یاریزان کاتێکی قورسمان بە سەر بردووە، بەڵام ئەوەی گرنگە سەربکەوین بە سەریاندا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this