دادگای فیدراڵی عێراق كارا ناكرێتەوە: مەترسییەكانی راگیرانى كارهكانى چین؟

دادگای فیدراڵی عێراق | فۆتۆ: iraqja.iq
SNN – عەلی حەمەسەعید
بەهۆی خانەنشینبوونی ئەندامێكی دادگای فیدراڵی عێراق و كۆچى دوایی یهكێكى تر له ئهندامهكانییهوه لەڕووی یاساییەوە كارەكانی ئهو دادگایه راگیراون، ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراقيش رایدهگهیهنێت: هیچ دەزگایەكی دیكەی عێراق ناتوانێت ببێتە جێگرەوەی ئەو دادگایە.
بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “لە جیهاندا رێگەپێدراو نییە كە سیستمی بەڕێوەبردنی وڵات پەرلەمانی بێت، بەڵام دادگای فیدراڵی لە كاركەوتوو بێت، بۆیە ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێت حاڵەتێكی نائاسایی و نایاساییە، هیچ دەزگایەكی دیكەی یاسایش ناتوانێت جێگەی ئەو دادگایە بگرێتەوە، وەك ئەوەی لە ساڵانی رابردوودا پەرلەمانی كوردستان لەكارخرا و هیچ بەدیلێكی نەبوو بە هەمان شێوەش دادگای فیداراڵیش هیچ بەدیلێكی نییە”.
وتیشى: “زۆر گرنگە لە ئێستادا هەموو لایەنە سیاسییەكان كار بۆ كاراكردنەوەی دادگای فیدراڵی بكەن، چونكە لە حاڵەتی نەبوونی ئەو دادگایەدا هیچ ململانێ و بابەتێكی یاسایی لە نێوان هەرێم و بەغدا بەتایبەت لەسەر بابەتهكانى: مووچە، بودجە و هەر بابەتێكی دیكەی گرنگ كە ئاراستەی ئەو دادگایە بكرێت دەبێت دادگای فیدراڵی قسەی كۆتایی بكات یهكلاناكرێتهوه، لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە كە لە ئێستادا باس لە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكرێت، بەڵام ئەگەر دادگای فیدراڵی كارا نەبێت هەڵبژاردنیش بەڕێوە ناچێت، چونكە دەبێت دواجار ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن ئەو دادگایەوە پەسەند بكرێت”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “كاراكردنەوەی دادگای فیدراڵی لە دەسەڵاتی سەرۆكوەزیرانی عێراقدا نییە، بەڵكو دەبێت لە پەرلەمان ئەو بابەتە یەكلابكرێتەوە ئەوەش بە دوو رێگا دەبێت یان دەبێت یاسا كۆنەكە هەموار بكرێتەوە و گۆڕانكاری لە ماددەكانیدا بكرێت یان دەبێت یاسایەكی نوێ دەربكرێت، بەڵام ئەوە چوار خولی پەرلەمانییە باس لەم بابەتە دەكرێت و نەتواندراوە یەكلابكرێتەوە، چونكە پێویستی بە یەك لەسەر سێی دەنگی پەرلەمانە ئەمەش ژمارەیەكی زۆرە و بە ئاسانی كۆنابێتەوە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هاتووچۆ بۆ شاخى بهرانان قهدهغه دهكرێت
2020-11-15
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17