
مووچە
SNN- بریار محەمەد
بڕیارە رۆژی چوار شەممە ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێكردنی پرسی مووچە و لێبڕی مووچە و كۆببێتەوە لەو كۆبوونەوەیە بریار لەسەر شێوازی لێبڕین و بڕی لێبرینەكەش دیاری بكرێت .
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: بڕیارە سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دابەشكردنی مووچە و شێوازی لێبڕینی مووچە كۆببێتەوە لەو كۆبوونەوەیە بریار لەسەر وادەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.
سەرچاوەكە وتیشی: ئەگەر لەم هەفتەیە 320 ملیارەكەی بەغدا بگات ئەوا شێوازی لێبڕینەكە لەسەدا 18 دەبێت و ئەگەر 320 ملیارەكەی حكومەتی عێراقیش نەگاتە هەرێمی كوردستان ئەوا بەپێی ئەو پارەی لەبەر دەستی وەزارەتی دارایی بێت مووچە دابەشدەكرێت و شێوازی لێبڕینەكەش بەپێی ئەو بارە پارەیە دەبێت كە لەبەردەستی حكومەتە .
بەپێی زانیارییەكانی SNN بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرامبەران بکات و لە كۆتایی ئەم هەفتەیەش بەغدا 320 ملیارەكە بنێرێت .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
گومان لە مانەوەی زیدان هەیە
2021-01-16
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17